
ئاڤا نیوز
جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە، بۆردوومانەکانی هەردوولا بۆسەر یەکتر چڕتر دەبێتەوە، بەپێی میدیای ئێرانی، دەوروبەری فڕۆکەخانەی کەرەج بۆردوومان کرا.
وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران پێی نایە ڕۆژی شەشەمی، وڵاتانی جیهان لە هەوڵی هێوردکردنەوەی بارودۆخەکەن و دەیانەوێت هەردوولا کۆتایی بەو جەنگە بێنن و ئێران بێتەوە سەر مێزی گفتووگۆ، بەڵام جەنگەکە تا دێت فراوانتر دەبێت، هەردوو وڵات چەندین پێگە و بنکەی سەربازی و دامەزراوەی گرنگی یەکتریان لەناو بردووە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: دوایین زانیارییەکانی جەنگەکە ئەمانەن:
٠ میدیای ئێران دەڵێت، دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە ڕۆژهەڵاتی تاران بیستران و بڕێکی زۆر ماددەی تەقینەوە، درۆنی بچووک، چەک و ئامێری کۆنترۆڵی دوور دەستیان بەسەردا گیرا.
٠ ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێران بەشی دروستکردنی نۆ بۆمب، ئەتۆمی بەرهەمهێناوە و لە بەئامانجگرتنی وردی دامەزراوە ئەتۆمی و مووشەکە بالیستییەکانی ئەو وڵاتە بەردەوام دەبین.
٠ وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: فڕۆکە جەنگییەکان ئێستا بارەگای ئاسایشی ناوخۆی ئێرانیان بۆردوومان کرد و لەناوبرا.
٠ میدیاکانی ئێران: هێرشی نوێی ئیسرائیل بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی تاران دەستیپێکرد و شاری زەنجانی لە باکووری ئێران کردە ئامانج، سیستمی بەرگریی لە ئاسمانی تاران چالاک کرا.
کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان:
٠ ڕووسیا: لە کارەسات زۆر نزیکین، چونکە ڕۆژانە ژێرخانی چەکی ئەتۆمی بە ئامانج دەگیرێت.
٠ وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا: بە ئێرانمان گوتووە هێشتا کات ماوە بۆ دانیشتن لەسەر مێزی دانوستان.
٠ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: پەرەسەندنی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڕەشەیە بۆ ڕاکێشانی وڵاتانی دیکە بۆ نێو ململانێکان.
٠ ئەردۆغان: بۆ هەموو جۆرە سیناریۆیەک ئامادەین و ئەو وەڵامە دەدەینە هێرشبەر کە شایەنییەتی.
٠ وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا: مۆسکۆ و واشنتن لە پەیوەندی بەردەوام دان سەبارەت بە گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
٠ ڕاگەیێنراوی یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا: ئامادەین نێوەندگێڕیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بکەین و پێویستە دەستبەجێ ئێران بگەڕێتەوە دانوستانەکان.
٠ ماڵپەڕی"جیویش ئینسایدەر": 45 ئەندامی هەردوو حیزب لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکی داوایان لە ترەمپ و ڕۆبیۆ کردووە ئەمریکییەکان لە ئیسرائیل بگەڕێننەوە.
نوێ دەکرێتەوە .....
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی وەڵامی دانپێدانانەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان دەداتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەهەپە داوا دەکات پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی وەڵامی دانپێدانانەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان دەداتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەهەپە داوا دەکات پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیشتە ئیمارات





