دەست بە دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی یەک دەکرێت

شەیری بکە لە:
دەست بە دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی یەک دەکرێت

دابەشكردنی بەشەخۆراک لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

وەزارەتی بازرگانیی عێراق یەکەمین بەشە گەنمی ساڵی 2026ـی ڕەوانەی ئاشەکان کرد و پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەدا دابەشکردنی ئارد لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکات.

لێدوانی فەرمی:
 دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری گشتیی دابەشکردنی خۆراکی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند:قسەوباس هەیە کە ئەم هەفتەیە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی 1ـی ئەمساڵ دەستپێبکات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ نووسراوێکی فەرمیی لە بەغداوە نەگەیشتووە و چاوەڕێی بڕیاری کۆتایین.

زانیاریی زیاتر: کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە بە فەرمیی پڕۆسەی دابینکردنی گەنمی ناوخۆیی بۆ ئاشە حکومیی و ئەهلییەکان دەستپێکردووە تاوەکو بەرهەمهێنانی ئارد بۆ هاووڵاتییان نەوەستێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە باس لە پێشنیازی زیادکردنی ماددەکانی بەشەخۆراک بۆ مانگی ڕەمەزان دەکرێت؛ لایەنی پەیوەندیدار لە هەرێم جەخت دەکاتەوە کە هەرچەندە تاوەکو ئێستا ئەو بڕیارە بە فەرمیی پەیڕەو نەکراوە، بەڵام ئەگەر حکومەتی فیدراڵیی جێبەجێی بکات، بە دڵنیاییەوە هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستانیش لێی سوودمەند دەبن و بڕی پێویستیان بۆ ڕەوانە دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: