چاودێری بازرگانی هەولێر لە مانگێدا دەست بەسەر 22 تۆن کاڵای ماوەبەسەرچوودا گیرا

شەیری بکە لە:
چاودێری بازرگانی هەولێر لە مانگێدا دەست بەسەر 22 تۆن کاڵای ماوەبەسەرچوودا گیرا

لەناوبردنی کەلوپەلی ماوەبەسەرچوو

ئاڤا نیوز

تیمەکانی چاودێریی بازرگانیی هەولێر لە ماوەی مانگی ڕابردوودا دەستیان بەسەر 22 تۆن کاڵای ماوەبەسەرچوودا گرتووە و هەشت شوێنی بازرگانیشیان داخستووە.

لێدوانی فەرمی: هۆگر عەلی، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە مانگی 1ـی ساڵی 2026ـدا 1,020 سەردانی مەیدانییمان ئەنجامداوە؛ هەر بازرگانێک نرخەکان بە نایاسایی بەرز بکاتەوە یان کاڵای خراپ بفرۆشێت، ڕووبەڕووی سزای توند دەبێتەوە.

زانیاریی زیاتر: لە ئەنجامی بەسەرکردنەوە چڕەکانی تیمەکانی چاودێریی کە زۆرترینیان لە مارکێتەکان بوون، توانراوە 82 سزا بۆ سەرپێچیکاران تۆمار بکرێت و بڕی زیاتر لە 25 ملیۆن دینار غەرامە بۆ گەنجینەی دەوڵەت وەربگیرێتەوە.

٠کارەکانی ئەم لیژنانە لەسەر چوار میحوەر چڕ بوونەتەوە کە بریتین لە ڕێگریکردن لە قۆرخکاریی، کۆنتڕۆڵکردنی ماددە ماوەبەسەرچووەکان، چاودێریی کوالێتیی و بەرەنگاربوونەوەی گرانفرۆشیی.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ڕێکارانە دوای ئەوە دێن کە حکومەتی فیدراڵیی ئاسانکاریی بۆ هاوردەکردن کردووە، بۆیە لایەنی پەیوەندیدار دەیەوێت دڵنیابێتەوە کە ئەم کرانەوەیە نابێتە هۆی ساغکردنەوەی کەلوپەلی بێ کوالێتیی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: