ئێران بە مووشەکی نوێ هێرشی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکردەوە و ئەمریکاش ئامادەیە
- هەواڵ
- 18 حوزەیران

گرافیکی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند 10 مووشەک لە ئێرانەوە ئاراستەمان کراوە و ئێرانیش دەڵێت، بە مووشەکی نوێ هێرشەکەمان دەستپێکرد، پێنتاگۆنیش جەخت دەکاتەوە هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەوتە حاڵەتی ئامادەباشی بەرزەوە.
وێنە گەورەکە: ماوەی شەش ڕۆژە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە و هەردوولا بە مووشەک و درۆن هێرش دەکەنە سەر یەکتر، لە هێرشەکانی ئەمشەو ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێی بەکارهێنا و ئەمریکاش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەوتە حاڵەتی ئامادەباشی بەرزەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، چوار مووشەک و دوو درۆنی ئێرانمان خستە خوارەوە. و سوپای ئێرانیش ڕایگەیاند، مووشەکە نوێیەکەی ئێران ئاراستەی ئیسرائیل کرا.
مووشەکە نوێیەکەی ئێران ناوی سجیلە، دوو هەزار بۆ دوو هەزار و 500 کلیۆمەتر دەڕوات، خێراییەکەی 8 هەزار و 645 کیۆمەترە لە یەک کاتژمێردا و لە ناوەڕاستی تارانەوە بە نزیکەیی بە 7 بۆ 8 خولەک دەگاتە ئیسرائیل.
لە لایەکی دیکەوە: بەرپرسانی سەربازی پێنتاگۆن ڕایانگەیاند: هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەوتە حاڵەتی ئامادەباشی بەرزەوە و ئامادەی وەڵامدانەوەی هەموو هەڕەشەو مەترسیەکن بۆ هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئێستا کەشتی سێیەمی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکا بەڕێوەیە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە نزیک ئیسرائیل جێگیر دەکرێت و ئامادەی فەرمانەکانی دۆناڵد ترەمپ دەکەن لە ئەگەری دروستبوونی هەر گۆڕانکارییەکی سەربازی لە ناوچەکە.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی سەرچاوە سەربازییە ئیسرائیلییەکان، لە ڕۆژی هەینییەوە تا ئیستا ئێران نزیکەی 400 مووشەکی بالیستی و هەزار درۆنی ئاراستەی ئیسرائیل کردوون. لەم ژمارەیە نزیکەی 20 مووشەکیان ئامانجەکانیان پێکاون و بە هۆیانەوە لانیکەم 24 ئیسرائیلی کوژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی وەڵامی دانپێدانانەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان دەداتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەهەپە داوا دەکات پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی وەڵامی دانپێدانانەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان دەداتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەهەپە داوا دەکات پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیشتە ئیمارات





