ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ بڕیارە قورسەکەی لەبارەی ئێران دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 حوزەیران

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە، کە دۆناڵد ترەمپ، ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر هێرشکردنە سەر ئێران.
وێنە گەورەکە: جەنگی ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە و ئەمریکاش هۆشداری بە ئێران دەدات کە بەبێ مەرج بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتووگۆ و کۆتایی بەم جەنگە بهێنێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکا بڵاویکردەوە، کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕەزامەندی خۆی لەسەر پلانی هێرشکردنە سەر ئێران داوە و ئەمەشی بە یاریدەدەرەکانی ڕاگەیاندووە، بەڵام هێشتا بڕیاری جێبەجێکردن و دەستپێکردنی هێرشەکانی نەداوە.
لەلایەکی دیکە: ترەمپ لەبارەی دانوستاندنەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی- کە لەنێوان وڵاتەکەی و ئێران بەڕێوەچوون پێش هێرشەکردنە سەر تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە- گوتی، ئەگەری ڕێککەوتنێک هەبوو و لەوەوە نزیک بووین، بەڵام ئەوە جێگەی شەرمە کە نەکرا، لەوانەشە ئەوە ڕووبداتەوە، ئەوان ویستوویانە بێن و من ببینن لە کۆشکی سپی، ئەوە شتێکی گەورەیە، بەڵام زۆر درەنگە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی وەڵامی دانپێدانانەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان دەداتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەهەپە داوا دەکات پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی وەڵامی دانپێدانانەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان دەداتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەهەپە داوا دەکات پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیشتە ئیمارات





