ئێران هێرشی مووشەکی نوێ دەکاتە سەر ئیسرائیل و نەتانیاهۆش هەڕەشە دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 حوزەیران

گرافیکی جەنگی ئێران و ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئێران جارێکی دیکە هێرشی مووشەکی کردەوە سەر ئیسرائیل و نەخۆشخانەیەکی سەربازی لە باشووری ئەو وڵاتە کردە ئامانج و نەتەنیاهۆش دەڵێت باجی ئەو هێرشەیان دەدەنەوە.
وێنە گەورەکە: ماوەی هەفتەیەکە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە و هەردوولا چەندین پێگە و بنکە سەربازی یەکتریان خاپوور کردووە، هەوڵە نێودەوڵەتیی و ناوچەییەکانیش بەردەوامن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: دوایین زانیارییەکانی لەبارەی جەنگەکە ئەمانەن:
٠ سوپای پاسداران بڵاوی كردەوە پچڕاندنی ئەنتەرنێتی سیمكارتەكان بووەتە هۆی وەستانی دڕۆنە بچووكە خۆكوژییەكان. ئیسرائیل لە ڕێگەی دڕۆنی بچووكەوە هێرشی بۆمبی بۆ ماڵی بەرپرس و هەندێك شوێنی تایبەتەوە دەکرد.
٠ پۆلیسی ئێران: دەستمان بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گرت کە ژمارەیەکی زۆر درۆنی خۆکوژی بچووکی تێدابوو و بریکارێکی مۆسادیش لەگەڵی دەستگیرکرا.
٠ وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند "نەخۆشخانەی سوروکا لە بیئر سەبع، لە باشووری ئیسرائیل راستەوخۆ (مووشەک)ـی بەرکەوتووە و نەخۆشخانەکە تایبەتە بە چارەسەرکردنی ئەو سەربازە ئیسرائیلییانەی لە شەڕی غەززەدا بریندار بوون.
٠ دەستەی پەخشی ئیسرائیل: 221 کەس لە هێرشەکەی ئەمڕۆی ئێران برینداربوون.
٠ وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: نابێت ڕێگە بە بەردەوامی لەناوبردنی ئیسرائیل بدرێت.
٠ ئاژانسی ئیرنا: ئامانجی هێرشەکە سەربازگەی هەواڵگریی سەر بە سوپای ئیسرائیل بووە لە پارکی تەکنەلۆژیی "غاڤ یام" لە نزیک نەخۆشخانەی سۆرۆکا لە بیئری سەبع.
٠ ئاژانسی ئیرنا: ناوەندە ئامانجگیراوەکان هەزاران سەرباز و سیستەمی فەرماندەیی دیجیتاڵی و ئۆپەراسیۆنی سایبەری و سیستەمەکانی C4ISR ـی سوپای ئیسرائیلیان لەخۆگرتووە.
٠ ئاژانسی ئیرنا: نەخۆشخانەکە تەنها بەر شەپۆلی تەقینەوەکە کەوتووە و زیانێکی گەورەی بەرنەکەوتووە، بەڵام ژێرخانە سەربازییەکە ئامانجێکی ورد و ڕاستەوخۆ بوو.
لەلایەکی دیکەوە: کەناڵی فەرمی ئێران دەڵێت، سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشی کردەسەر دەوروبەری دامەزراوەی ئاوی قورسی خەندەب لە ناوەڕاستی ئێران.
نوێ دەکرێتەوە ....
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک 32 تۆمەتبار دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سیسی پەیامێکی نوێ سەبارەت بە غەززە ئاراستەی ترەمپ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یاریی ڕۆبلۆکس لە عێراق قەدەغە کرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتیانی ئەمریکا بەهۆی باجەوە دەستبەرداری ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان دەبن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ملیۆنان مرۆڤ لە جیهاندا هەستی بۆنکردنیان لەدەستداوە.. ئایا تۆ یەکێکیت لەوان؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
کچەکەی عەلی شەمخانی بە دەستووری ڕۆژئاوایی هاوسەرگیری دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەم بەردەوامە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک 32 تۆمەتبار دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سیسی پەیامێکی نوێ سەبارەت بە غەززە ئاراستەی ترەمپ دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و ئەمریکا تاوتوێی بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوانیان دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
یاریی ڕۆبلۆکس لە عێراق قەدەغە کرا