ئێران لە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆدا بۆ ئەمریکا: تا شەڕ نەوەستێت ناگەڕێینەوە گفتوگۆ
- هەواڵ
- 19 حوزەیران

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
لەکاتێکدا جەنگی ئیسرائیل و ئێران بەقورسی بەردەوامە، ئەمریکا و ئێران چەندین جار پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان هەبووە، ئێران جەخت دەکاتەوە تاوەکو جەنگ نەوەستێت ئامادەنین بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و دانوستان لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی بکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە تەلەفۆن قسەیان کردووە، بەگوێرەی زانیاریی سێ سەرچاوە کە بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەزیان ڕاگەیاندووە، ئێران لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ناگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ تاوەکو ئیسرائیل هێرشەکانی ڕانەگرێت.
زانیاریی زیاتر: ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماسییەوە بڵاوی کردەوە کە لەوەتەی لە ڕۆژی هەینیی ڕابردووەوە هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران بۆ سەر یەکدی دەستیپێکردووە، ئێران و ئەمریکا چەندجارێک پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان ئەنجام داوە.
٠ بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چەند جارێک بە تەلەفۆن قسەیان کردووە.
٠ پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان لەپێناو ئەوەدا بوون کە ڕێگایەکی دیپلۆماسییانە بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکە بدۆزنەوە.
٠ عیراقچی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکاندا ڕایگەیاندووە تا ئیسرائیل هێرشەکانی نەوەستێنێت ئێران بۆ دانوستانەکان ناگەڕێتەوە.
٠ هاوکات ویتکۆف لەسەر پێشنیازی ئەمریکا بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە دەرەوەی ئێران سوور بووە کە ئێران ڕەتی کردووەتەوە.
باکگراوند: ئێران ئەمساڵ لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی پێنج گەڕی دانوستانی لەگەڵ ئەمریکا کردووە، بەڵام بەهۆی دەستپێکردنی هێرشی ئیسرائیل گفوگۆکان وەستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
دەست بە دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی یەک دەکرێت
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
دەست بە دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی یەک دەکرێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت





