
وێستگەیەکی ئەتۆمی لە ئێران
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێزی ئاسمانی شەوی ڕابردوو زنجیرەیەک هێرشی بۆ سەر چەندین ناوچەی جیاوازی ئێران ئەنجامداوە، کە پێگەیەکی ناوکی لە ئەسفەهان و چەندین سەکۆی مووشەکیی لەخۆگرتووە.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە هەفتەیەکە سوپای ئیسرائیل هێرشێکی فراوانی بۆ سەر ئێران دەستپێکردووە و چەندین پێگەی ستاتیژی و ئەتۆمی لە ئێران بە ئامانجگرتووە و زیاتر لە 9 زانای بواری ئەتۆمیش کوژراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپاکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، نزیکەی 50 فڕۆکەی جەنگیی ئیسرائیلی بەشدارییان لە هێرشەکەدا کردووە و دەیان پێگەی سەربازیی سەر بە ڕژێمی ئێرانیان کردووەتە ئامانج.
٠ هەروەها جەختی کردەوە، فڕۆکەکانی بۆ جاری دووەم هێرشیان کردووەتە سەر پێگە ناوکییەکەی شاری ئەسفەهان، دوای ئەوەی پێشتریش لە یەکەم ڕۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا کرابووە ئامانج.
٠ بەپێی بەیاننامەکە، لەم پێگەیەدا قۆناغی "گۆڕینی یۆرانیۆم" جێبەجێ دەکرێت، کە قۆناغی دوای پیتاندنە و بە هەنگاوێکی سەرەکی دادەنرێت لە ڕێڕەوی بەرهەمهێنانی چەکی ناوکیدا.
٠ بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە، فڕۆکە ئیسرائیلییەکان هێرشیان کردووەتە سەر دامەزراوەیەکی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئامێرەکانی سەنتەرفیوج لەناو هەمان کۆمەڵگەی ناوکیدا، لەگەڵ چەندین ئامانجی دیکە لە ناوچەی ئەسفەهان.
٠ هێرشەکان هەروەها بارهەڵگری تایبەت بە هەڵدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ژێرخانی مووشەکی (کە پێگەی هەڵدان و کۆگاکردنی لەخۆگرتووە)، لەگەڵ چوار سەکۆی مووشەکیی ئامادە بۆ هەڵدان لەخۆگرتووە، پێش ئەنجامدانی هێرش بەرەو ئیسرائیل پووچەڵکراونەتەوە.
٠ بەپێی بەیاننامەکە، پێگەکانی ڕاداری سەر بە هێزە سەربازییەکانی ئێران و پاترییەکانی بەرگریی ئاسمانیش کراونەتە ئامانج، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵی بەردەوامدا بۆ لاوازکردنی تواناکانی بەرگری و هێرشبەریی ڕژێمەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک پارکێکی گەورە لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم زەوی دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچە دەچنە بەغدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێکارانی پاککەرەوە لە نەخۆشخانەکانی هەولێر سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ هاووڵاتیانی: گەشت بۆ عێراق مەکەن