
وێنە بەشێک لە زانا ئەتۆمی و فەرماندە سەربازییە کوژراوەکانی ئێران لە شەقامەکانی تاران. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
کوشتنی زانا ئەتۆمییەکانی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە بەردەوامە و میدیاكانی ئیسرائیل دەڵێن تا ئێستا 17 زانای ئەتۆمی ئێران کوژراون. میدیاكانی ئێرانیش کوژرانی 14ـیان پشتڕاست کردووەتەوە. شەوی ڕابردووش زانایەکی دیکەی ئەتۆمی لە ماڵەکەی خۆی کوژرا.
وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران ماوەی نۆ ڕۆژە بەردەوامە، ئامانجی سەرەکی ئیسرائیل لەو جەنگە لەناوبردنی بنکە ئەتۆمییەکان و کوشتنی زانا ئەتۆمییەکانە، تا ئێستاش چەندین زانای ئەتۆمی کوشتووە.
زانیاریی زیاتر: زۆربەی زانا ئەتۆمییەکان لە یەکەم ڕۆژی هێرشی ئیسرائیل لە 13ـی ئەم مانگەدا کوژران، بەڵام ئیسرائیل ئێستاش بەدوایاندا دەگەڕێت و لە هەر شوێنێک بیاندۆزێتەوە بە هەر جۆرێک بێت هەوڵی کوشتنیان دەدات.
ئیسرائیل لەڕێگەی کوشتنی زانا ئەتۆمییەكان دەیەوێت زیان لە پرۆگرامە ئەتۆمییەكەی ئێران بدات و پەکی بخات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیاکانی ئێرانی بڵاویانکردەوە، شەوی ڕابردوو لە ناوچەی مەرزدارانی شاری تاران، دکتۆر ئەمیر حوسێن فەقیهی، جێگری بەڕێوەبەری ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران و یەکێک لە زانا بەناوبانگەکانی ئەو وڵاتە، لە ماڵەکەی خۆیدا کوژراوە.
سیخوڕەکانی مۆساد درۆنێکی بچکوکی بۆمبڕێژکراویان بە ماڵەکەیەوە ناوە، ڕاستەوخۆ خۆیی و ژنەکەی و پاسەوانێکی کە لە ماڵەکەی بووە کوژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات





