ئیسرائیل شەش فڕۆکەخانەی سەربازی لە ئێران بۆردوومان دەکات و ئێرانیش هێرشی مووشەکی دەکاتە سەر ئەو وڵاتە
- هەواڵ
- 23 حوزەیران

ئاڤا نیوز
هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەردەوامن و لە دوایین ئۆپەراسیۆندا، شەش فڕۆکەخانەی سەربازی لە ڕۆژئاوا، ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ئێران بۆردوومانکرد، لە بەرامبەردا ئێران چەندین مووشەکی ئاڕاستەی ئەو وڵاتە کرد.
وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە، دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران و بەشداریکردنی لە جەنگەکە پێشبینی دەکرێت جەنگ لە ناوچەکە بەرفراوانتر بێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ دووشەممە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: هێرشمان کردە سەر ژێرخانی سەربازیی ئێران لە کرمانشان، شەش فڕۆکەخانەی ئێرانمان بۆردوومان کرد، هاوکات بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان 15 فڕۆکە و هێلیکۆپتەری جەنگیی ئەو وڵاتەمان لە ناوبرد.
زانیاریی زیاتر: سوپای پاسداران بڵاوی کردووەتەوە، بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە بۆ سەر دوو بنکەیان لە پارێزگای یەزد 10 کەس گیانیان لەدەستداوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئێران چەند مووشەکێکی ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد و سوپای ئەو وڵاتەش سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی چالاک کردووە و مووشەکەکانی خستووەتە خوارەوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: نوێترین زانیارییەکانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران ئەمانەن:
٠ بەرەی ناوخۆی ئیسرائیل: شەپۆڵێکی دیکەی مووشەکی ئێران ئاڕاستەی باکووری ئیسرائیل کرا.
٠ ئێران ژمارەیەک مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد و زەنگی ئاگادار کردنەوە لە تەواوی ئیسرائیل لێدرا.
٠ كەناڵی 12ـی ئیسرائیل: پێنج مووشەكی ئێران لە چەند ناوچەیەك كەوتوونەتە خوارەوە. کە یەکێکیان لە باشووری قودس كەوتووەتە خوارەوە.
٠ جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران: بەردەوام دەبین لە پیتاندنی یۆڕانیۆم.
٠ دەستەی پەخشی ئیسرائیل: ئێران چوار درۆنی ئیسرائیلی خستوونەتە خوارەوە.
٠ بارەگای خاتەم ئەنبیای ناوەندی: هێرشەکەی ئەمریکا ئامانجەکانمان فراوانتر دەکات و جەنگ لە ناوچەکە بڵاودەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە بالیسان خێزانێکی نۆ کەسی ژەهراوی بوون و یەکێکیان گیانی لەدەست دا
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
دانیمارک دوای 14 ساڵ باڵیۆزخانەکەی لە سووریا دەکاتەوە
- فیچەر
- 47 خولەک لەمەوپێش
پەیکەری گوێز و کاڵەک لە تەوێڵە و سەیدسادق
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە بالیسان خێزانێکی نۆ کەسی ژەهراوی بوون و یەکێکیان گیانی لەدەست دا
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
دانیمارک دوای 14 ساڵ باڵیۆزخانەکەی لە سووریا دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک دوای 45 ڕۆژ لەژێر بەفری چیای ماکۆک دەرهێنرا






