
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی ڕووسیا، دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهانیان تاوتوێ کرد و سوودانی هەڵوێستی ڕوونی عێراقی دووپات کردەوە لە ڕەتکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و "بۆردومانی ئەمریکا" بۆ سەر دامەزراوە ناوەکییەکان.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممە 2025-6-23، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ئەنجامدا و باسی دوا پێشهاتەکانی دۆخی هەرێمی و نێودەوڵەتیی کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سوودانی جەختی لە ڕەتکردنەوەی ڕوون و ئاشکرای عێراق کردەوە لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و ئەو پەرەسەندنە مەترسیدارەی کە بریتییە لە بۆردومانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ناوەکییەکان، هەروەها ئیدانەکردنی عێراق بۆ بەزاندنی ئاسمانەکەی لەلایەن فڕۆکە ئەمریکی و ئیسرائیلییەکانەوە، جەختکردنەوە لەسەر پشتیوانیکردن لە هەنگاوەکانی عێراق بۆ ڕێگریکردن لە پێشێلکردنی سەروەرییەکەی و گرتنەئەستۆی ڕۆڵی سەرەکیی خۆی لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە بۆ ڕاگرتنی جەنگ.
لە هەمان کاتد: سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختیشی لەسەر گرنگیی خستنەگەڕی هەوڵی دیپلۆماسیی زیاتر کردەوە، سەرەڕای نەبوونی باوەڕپێکراوی و لاوازیی متمانە بەهۆی ئەو دەستدرێژییەی کە کاریگەریی کردە سەر بەڕێوەچوونی دانوستانەکان.
لە بەرامبەردا: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، ڤلادیمیر پووتین جەختی لە گرنگیی کۆتاییهێنان بە پەرەسەندنەکان کردەوە و بە سوودانی ڕاگەیاند، کە هەوڵی تایبەتی لەم چوارچێوەیەدا دەدات، هاوکات ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقی کرد بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونی جەنگ، پێشێلکردنی ئاسمان و سەروەریی عێراقیشی ڕەتکردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی سووریا گەیشتنە حەسەکە
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
دانیشتنێکی دیکەی دادگایی لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
17 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 شوبات

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی سووریا گەیشتنە حەسەکە
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
دانیشتنێکی دیکەی دادگایی لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت




