
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل پشتڕاسی کردەوە بە پێشنیازەکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ئاگربەستی دوولایەنە لەگەڵ ئێران رازی بووە، دەشڵێ بە هێزەوە وەڵامی هەر سەرپێچییەکی ئاگربەستەکە دەداتەوە.
راگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە راگەیێنراوێکدا، بەیانیی ئەمڕۆ (24-6-2025) رایگەیاند، سەرۆکوەزیران لەگەڵ ئەندامانی کابینەکەی، وەزیری بەرگری، سەرۆکی ئای دی ئێف و سەرۆکی مۆساد کۆبووەتەوە و رایگەیاند، "ئیسرائیل هەموو ئامانجەکان و زیاتریشی لە ئۆپەراسیۆنی 'شێری هەستاوە' لە دژی ئێران بەدەستهێنا."
بەپێی راگەیێنراوەکە، ئیسرائیل دوو مەترسییە سەرەکییەکەی لەسەر نەماوە، کە پێکهاتبوون لە ئەتۆمی ئێران و مووشەکە بالیستییەکانی.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوەش کراوە، ئیسرائیل توانیویەتی تەواوی ئاسمانی تاران کۆنترۆڵ بکات، زیانی زۆر بە سەرکردایەتیی سەربازیی ئێران بگەیێنێت و دەیان ئامانجی حکومەتی تاران بپێکێن.
لە لایەکی دیکەوە: "تیرۆرکردنی" زانایەکی دیکەی ئەتۆمیی ئێران لە کۆبوونەوەکەدا پشتڕاستکرایەوە.
ئەمەش بزانە: ئیسرائیل سوپاسی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات بۆ لەنێوبردنی مەترسیی ئەتۆمیی ئێران.
لەبارەی ئاگربەستەکە: وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لەژێر رۆشنایی بەدەستهانی ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنەکە و بە هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ سەرۆک ترەمپ، ئیسرائیل رازی بوو بە ئاگربەستی دوولایەنە، بەڵام بە هێزەوە بەرپەرچی هەموو جۆرە شکاندنێکی ئاگربەستەکە دەداتەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
جەهەپە داوا دەکات پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیشتە ئیمارات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژێرخانی گەشتیاریی پەلەیەتی کوردستان بۆ ملیۆنان گەشتیار واڵا بکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی بەنزین هەرزان دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
جەهەپە داوا دەکات پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیشتە ئیمارات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی بەنزین هەرزان دەبێت






