
پرسەی ئێران، ژمارەیەک هاووڵاتی لە مەیدانی ئازادی کۆبوونەتەوە
ئاڤا نیوز
لە میانەی جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل ژمارەیەک فەرماندەی باڵا و زانای ئەتۆمی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە بەئامانج گیران، تارانیش ڕێوەرەسمێک بۆ پرسەکەیان دادەنێت.
وێنە گەورەکە: 13-6-2025 ئیسرائیل بە 200 فڕۆکەی جەنگی هێرشی کرد سەر چەندین دامەزراوە و پێگەی سەربازی سوپای پاسدارانی ئێران، جەنگەکەی نێوان هەردوولا 12 ڕۆژی خایەند و بەهۆیەوە 30 فەرماندەی باڵای ئەو وڵاتە و 18 زانای بواری ئەتۆمی لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراون.
بڵاوکراوەی فەرمی: میدیای فەرمی ئێران ڕایگەیاند، ''دوای ئاگربەستی نێوان تاران و تەلئەبیب، ڕۆژی شەممە ڕێوڕەسمی پرسە بۆ فەرماندە باڵا سەربازییەکان و زانایانی باڵا کە لە شەڕی 12 ڕۆژەی وڵاتەکە لەگەڵ ئیسرائیل کوژراون بەڕێوەدەچێت''.
زانیاریی زیاتر: حوسێن سەلامی فەرماندەی، گشتیی سوپای پاسداران کە لە یەکەم ڕۆژی شەڕدا کوژرا، ڕۆژی پێنجشەممە بەخاک دەسپێردرێت.
باکگراوند: دوای دوانزە ڕۆژ لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 24-6-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد هەدوو وڵات لەسەر ئاگربەست ڕازی بوون و لەکاتژمێر حەوتی بەیانی ڕۆژی سێشەممەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: بە هەڕەشە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەین





