سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل: ئێران چیتر لەسەر 'لێواری بەرنامەی ئەتۆمی' نییە
- هەواڵ
- 28 حوزەیران

ئیال زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
لەدوای لێدان لە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکا، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ئاشکرای دەکات، "توانا ئەتۆمییەکانی ئێران نەماون".
وێنە گەورەکە: بەدرێژایی جەنگی ئێران و ئیسرائیل، سوپای ئیسرائیل هەوڵیدا زۆرترین زیان بە پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران بگەیێنێت، بەڵام هەوڵەکانی بێ ئەنجام بوو، تا ئەوکاتەی ڕۆژی 22ـی 6ـی 2025، بەفەرمانی دۆناڵد ترەمپ، هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لەڕێگەی فڕۆکەی بی 2 و بە شەش بۆمبی حەشارگەشکێن و 30 بۆمبی تۆماهۆک هێرشیکردە سەر هەر سێ بنکە ئەتۆمیی نەتەنز، ئیسفەهان و فۆردۆی ئێران. دوای هێرشەکە سەرۆکی ئەمریکا گوتی "بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات".
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل، ئیال زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل بە هاوکارەکانی ڕاگەیاندووە: ئێران چیتر لەسەر "لێواری چەکی ئەتۆمی" نییە، ڕوونتر چیتر لەو قۆناغەدا نییە ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، ئەمەش دوای هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی''.
ناوبراو لەبارەی هێرشەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر ئێران دەشڵێت، بەهۆی ئەو زیانانەی بەر تاران کەوتوون، لەوانە کوشتنی زانایانی ئەتۆمی، هێرشکردنە سەر دامەزراوە سەرەکییە ئەتۆمییەکان، ئەو وڵاتە ناتوانێت پەرە بە بەرنامەکە ئەتۆمییەکەی بدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: بە هەڕەشە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەین





