
ساتی ڕەوانەکردنی کاروانی چەک و تەقەمەنی لە ئەمریکاوە بەرەو ئیسرائیل؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
بە ئامانجی بەرزکردنەوەی توانا سەربازیی و بەرگرییەکانی ئیسرائیل، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی چەک و تەقەمەنی بە ئیسرائیل بە بەهای 510 ملیۆن دۆلار دەردەبڕێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازی بە ئیسرائیل بە بڕی 510 ملیۆن دۆلار پەسەند کردووە، دەزگای هاوکاریی ئاسایشی بەرگریی ئەمریکاش ئاگاداری پێویستی پێشکەش بە کۆنگرێس کردووە، چونکە پێویستە گرێبەستەکە لەلایەن کۆنگرێسەوە پەسەند بکرێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئاژانسی هاوکاریی ئاسایشی بەرگریی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "ئەم فرۆشتنە توانا بەرگرییەکانی ئیسرائیل بەرزدەکاتەوە، بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ئێستا و داهاتوو. دەشڵێت، "ئەمریکا پابەندە بە ئاسایشی ئیسرائیل و زۆر گرنگە بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی واشنتن، ئەمریکا یارمەتی ئیسرائیل بدات".
بۆچی گرنگە: فرۆشتنی چەک لەلایەن واشنتنەوە بە تەلئەبیب لە کاتێکدایە، کە ئیسرائیل لە کاتی جەنگی 12 ڕۆژەی لەگەڵ ئێران بڕێکی زۆری کەرەستەی سەربازی و تەقەمەنی لە بواری بەرگری و هێرش کردن بەکارهێناوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: بە هەڕەشە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: بە هەڕەشە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەین





