ترەمپ ئەحمەد شەرع بە پیاوێکی بەهێز ناودەبات و هۆشداریش بە نەتانیاهۆ دەدات
- هەواڵ
- 2 تەممووز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا لە ویلایەتی لە فلۆریدا سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا قسەی کرد و ئەم قۆناغەی بە دەرفەتێکی گرنگ بۆ خەڵك و سەرۆکی سووریا ناو برد و هۆشداریشی بە نەتانیاهۆ دا سەبارەت بە دۆخی سووریا و غەزە.
وێنە گەورەکە: دوای بڕیاری ترەمپ سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا و سڕینەوەی ناوی 518 سەرمایەدار و دامەزراوە لە لیستی سزاکاندا، ترەمپ لە مێزگردێکی کراوەدا لە فلۆریدا بەشداری کرد و لەسەر کۆمەڵێک پرسی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی قسەی کرد و ئەم قۆناغەی بۆ سووریا بە قۆناغی گۆڕانکاری و پێشکەوتن ناوبرد.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وتەکانیدا ئاماژەی بە سووریا کرد و گوتی: لە دوایین هەنگاو سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست واژۆم لەسەر بڕیاری هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا کرد، خەڵکی ئەو وڵاتە گەلێکی مەزنن و ئێستا سووریا لەلایەن پیاوێکی بەهێزەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، ئەم بڕیارەی من دەرفەت و قۆناغیکی گەورەیە بۆ سووریا و دەبێت ئەم بڕیارە بکەن بە خاڵی وەرچەرخان و سووریایەکی نوێ بوونیاد بنرێت.
زانیاریی زیاتر: ترەمپ سەبارەت بە جەنگی غەزە و سەردانی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ واشنتن گوتی، "زۆر یەکلاکەرەوە و تووند دەبم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و پێی دەڵێم دەبێت جەنگ لە غەزە کۆتایی پێبێنێت و پەیوەندییەکان لەگەڵ سووریا بە تەواوی ئاسایی بکرێتەوە".
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیشتە ئیمارات
- بزنس
- 21 خولەک لەمەوپێش
ژێرخانی گەشتیاریی پەلەیەتی کوردستان بۆ ملیۆنان گەشتیار واڵا بکات
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
نرخی بەنزین هەرزان دەبێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانپێدانانی بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە خەبات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیشتە ئیمارات
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
نرخی بەنزین هەرزان دەبێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانپێدانانی بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە خەبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەی گرووپێکی چەکداریی فەلەستین کە لە ئیسرائیلەوە نزیکە لە غەززە کوژرا





