
سەردانی وەزیری دەرەوەی ئوردن بۆ سووریا و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری سووریا
ئاڤا نیوز
وەزیری وزەی سووریا ڕایدەگەیێنێت، سووریا و ئوردن ڕێککەوتوون لەسەر زیادکردنی بڕی ئەو گازەی لەڕێگەی ئوردنەوە بۆ سووریا دەنێردرێت. وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکانی ئوردنیش ڕایدەگەیێنێت، وڵاتەکەی هەموو تواناکانی دەخاتە بەردەم سووریا بۆ دابینکردنی وزەی کارەبا.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: محەممەد بەشیر، وەزیری وزەی سووریا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا کە لەگەڵ ساڵح خرابشە، وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکانی ئوردن و ڕائید ئەبو سعوود، وەزیری ئاوی ئوردن لە عەممانی پایتەختی ئوردن بۆی ڕێکخرابوو، ڕایگەیاند: "بانکی نێودەوڵەتی بەخشینێکی بۆ نۆژەنکردنەوەی هێڵی بەستنەوەی کارەبا لەنێوان سووریا و ئوردن پێشکەش کردووە، بۆیە گفتوگۆ لەبارەی چەندین پرسی پەیوەست بە وزە لەنێوان هەردوو وڵاتدا کرا". جەختیشی کردەوە لەسەر ڕێککەوتن بۆ زیادکردنی بڕی ئەو گازەی لە ڕێگەی ئوردنەوە بۆ سووریا دەنێردرێت.
لە هەمان کاتدا: بەشیر ڕوونیشی کردەوە، کە لیژنەی تەکنیکی پێکهێنراوە بۆ تاوتوێکردنی ڕێککەوتننامەکانی ئاو لەنێوان ئوردن و سووریا، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی ڕێککەوتننامەی حەوزی یەرمووک کرا کە پەیوەستە بە کەرتی ئاو لەنێوانیاندا و ئاماژەی بە ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە کرد لەگەڵ کۆمپانیاکانی وزەی نوێبووەوە لە ئوردن، بۆ تاوتوێکردنی گواستنەوەی ئەزموونی ئوردن بۆ سووریا و وەبەرهێنان تێیدا.
لەلایەکی دیکەوە: ساڵح خرابشە، وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکانی ئوردن ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە گفتوگۆدایە لەگەڵ لایەنی سووری بۆ دابینکردنی وزەی کارەبا بۆ سووریا. ئاماژەی بەوەشدا، نەخشەڕێگایەک ئامادە کراوە بۆ تاوتوێکردنی بوارەکانی هاریکاری لە بواری وزەدا لەنێوان هەردوو وڵات، لەکاتێکدا ئوردن هەموو تواناکانی خۆی لەم بوارەدا دەخاتە بەردەم سووریا. ساڵح خرابشە گوتیشی، سووریا کار دەکات بۆ نۆژەنکردنەوەی هێڵی بەستنەوەی کارەبا لەناو خاکەکەیدا، کە بە ئوردنەوەی دەبەستێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانپێدانانی بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە خەبات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانپێدانانی بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە خەبات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات






