ئیدارەی خۆسەر داوا لە گەلی کورد دەکات بەردەوام بێت لە پشتیوانیکردنی ڕۆژئاوا

شەیری بکە لە:
ئیدارەی خۆسەر داوا لە گەلی کورد دەکات بەردەوام بێت لە پشتیوانیکردنی ڕۆژئاوا

دیمەنی ناڕەزایەتی لە هەولێر بەرامبەر هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی ئیدارەی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و سوپاس گەلی کوردی لە نیشتمان و تاراوگە کرد بۆ پشتیوانییە جۆراوجۆرەکانیان لە ڕۆژئاوای کوردستان کە زیاتر لە دوو هەفتەیە ڕووبەڕووی هێرشەکانی سوپای سووریای عەرەبی بووەتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژانە سەدان هەزار هاونیشتمانیی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان و تاراوگە و بە تایبەتی هەرێمی کوردستان ڕژانە سەر شەقام بۆ پاڵپشتیکردنی کوردی ڕۆژئاوا و ڕەتکردنەوەی هێرشەکانی سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان هاوکات هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری مرۆیی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە.

بڵاوکراوەی فەرمی: ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی ئیدارەی خۆسەر لە تۆڕی "ئێکس" ڕایگەیاند: هەموو سوپاس و پێزانینێک بۆ گەلی کورد لە نیشتمان و تاراوگە بۆ پاڵپشتی دڵسۆزانە و بەرپرسیارانەی لە خەباتی ئیدارەی خۆسەر و هێزەکانی لە سووریا.

داواکاری فەرمی: ئیلهام ئەحمەد داوا لە گەلی کورد دەکات و دەڵێت: دەنگەکانتان، پاڵپشتیتان و چالاکی سیاسی و میدیایی ئێوە هێڵی ڕاستەقینەی بەرگریکردنی لە کەرامەتی گەلەکەمان و مافی ژیانکردن بە ئازادی و ئاسایشدا پێکهێناوە، بە ئیرادەیەکی بێوچان درێژە بە هەوڵەکانتان بدەن بۆ کۆتاییهێنان بە هەڕەشەی کۆمەڵکوژی دژی گەلی کورد.

لەلایەکی دیکەوە: سەرەڕای نارەزایەتییەکانی شەقام، سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان بەچڕی لەسەر هێڵن بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی سەر ڕۆژئاوا، سەرۆک بارزانی سەردانی ئیتاڵیای کرد و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتە لەبارەی ڕۆژئاوا کۆبووەوە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆڕبەندی داڤۆس لەگەڵ چەندین بەرپەرسی یەکەم و باڵاکانی وڵاتانی ئەوروپی و عەرەبی بۆ چارەسەکردنی ئاڵۆزی و شەڕ لەسەر ڕۆژئاوا کۆبووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ