عێراق ئامادەیی خۆی بۆ دادگایکردنی زیندانییە داعشەکانی سووریا دەردەبڕێت

شەیری بکە لە:
عێراق ئامادەیی خۆی بۆ دادگایکردنی زیندانییە داعشەکانی سووریا دەردەبڕێت

دیمەنی کەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای کوردستان. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە ڕۆژی دادوەریی عێراقی ئامادەیی دەسەڵاتی دادوەریی عێراقی دەربڕی بۆ دادگاییکردنی ئەندامە زیندانیکراوەکانی داعش لە سووریا و دووپاتی کردەوە، دادگاییکردنەکان بەپێی چوارچێوەی یاساییەکان بەڕێوەدەبرێت.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، هەزار چەکداری زیندانیکراوی داعش کە لەژێر دەسەڵاتی هەسەدە لە زیندانی دابوون لە سووریا دەگوازرێنەوە عێراق و ژمارەیان حەوت هەزار کەس دەبێت و لە عێراق دەستبەسەر دەکرێن.

لێدوانی فەرمی: فایق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند: لە ژێر ڕۆشنایی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی سووریا، دەسەڵاتی دادوەریی عێراق  ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ دادگاییکردنی ئەو تیرۆریستانە دووپاتدەکاتەوە کە لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن لە ناو خاکی سووریا دەستبەسەرکراون، لە کاتێکدا هەندێک وڵاتی جیهان ڕەتیدەکەنەوە پێشوازی لە هاووڵاتیانی خۆیان بکەن کە تێوەگلاون لە تاوانە تیرۆریستییەکان.

شێوازی جێبەجێکردن: دادگاییکردنەکان بەپێی چوارچێوە یاسایی و دادوەرییە پێویستەکان ئەنجامدەدرێن، هەماهەنگ لەگەڵ یاسا نیشتمانییەکان و پابەندییە نێودەوڵەتییەکان، هاوکات دادپەروەری بۆ قوربانیانی تیرۆر بەدەست دەهێنێت و یارمەتیدەر دەبێت لە پاراستنی ئاسایشی عێراق و وڵاتانی جیهان. فایەق زێدان وای گوت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: زۆرینەی ئەو چەکدارە داعشانەی دەگوازرێنەوە ڕەگەزنامەی عێراقییان هەیە، بەڵام ژمارەیەکی بەرچاو چەکداری وڵاتانی عەرەبیی و ئەوروپین وەک بەریتانیا، بەلجیکا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و سوید.

زانیاریی زیاتر: بەگوتەی مارکۆ ڕۆبیۆ،  وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەو تێرۆریستانەی ڕەگەزنامەی عێراقییان نییە، مانەوەیان لە ناو خاکی عێراق تەنیا بە شێوەیەکی کاتیی دەبێت تاوەکو ڕێکارە نێودەوڵەتییەکان بۆ چارەنووسیان یەکلایی دەکرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ