
دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسی چوارقوڕنەوە
ئاڤا نیوز
لە ناحیەی چوارقوڕنە، سێ کەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر دەکرێن، کە یەکێکیان ئۆتۆمبێلی پوری خۆی دزیوە.
چیرۆکی سەرەکی: هێزە ئەمنییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئیدارە ڕاپەڕین، دوای بەدەستهێنانی زانیاریی لەڕێگەی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕانیە، سێ تۆمەتبار دەستگیر دەکەن کە دانیشتوی شاری کەرکووکن و دووانیان تەمەنیان 20 ساڵە و یەکێکیان تەمەنی 27 ساڵە و هەڵساون بە دزینی ئۆتۆمبێلی پوری یەکێک لە تۆمەتبارەکان.
زانیاریی زیاتر: تۆمەتباری یەکەم بە ناوی ٭(م، م، ق) لەدایکبووی ساڵی 2005، دانیشتووی کەرکووکە.
تۆمەتباری دووەم بە ناوی ٭(هــ، جـ، ک) لەدایکبووی ساڵی 2005، دانیشتووی کەرکووکە.
تۆمەتباری سێیەم بە ناوی ٭(م، ٲ، م) لەدایکبووی ساڵی 1998ـی کەرکووکە، و لە پێشانگاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە ناحیەی چوارقوڕنە دەستگیر دەکرێن.
چی ڕوویدا: تۆمەتباران هەڵساون بە هێنانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری (بی ئێم-دەبڵیو 330) مۆدێل 2024، لە شاری هەولێرەوە بۆ پێشانگاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە ناحیەی چوارقوڕنە و لێکردنەوەی تابلۆکانی بەمەبەستی ساخکردنەوەی وەک ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا کە پێشتر ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن یەکێک لەو تۆمەتبارانەوە بۆ ماوەی مانگێک بە کرێ گیراوە.
زانیاریی زیاتر: هەمان تۆمەتبار بە ناوی (م، م، ق) دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، لە کاتی وەرگرتنی وتەکانی، دانی نا بەوەی تاوانێکی دیکەشی ئەنجامداوە و ئۆتۆمبێلێکی پوری لە جۆری (کیا سپۆرتاج-مۆدێل 2014) دزیوە و لە شاری کەرکووک بە بڕی 13 هەزار دۆلار (دەفتەرێک و 30 وەرەقە) فرۆشتوویەتی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، هەر سێ تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 453 لە یاسای سزاکانی عێراقی و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیر کراون و دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بۆ زانینی وردەکاریی زیاتر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
9 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت





