
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
تاقیکردنەوەی گەیشتنی ئاوی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر نزیکە لە تەواوبوون، ئاو گەیشتووەتە وێستگەی سەرەکی دابەشکردن لە سێبیران، دوای خاوێنکردنەوە و تێکردنی کلۆر دابەشدەکرێت بەسەر بەشێکی گەڕەکەکانی شاری هەولێر.
وێنە گەورەکە: بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی بەتایبەت لە وەرزی هاوین لە شاری هەولێر و دەورووبەری، حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێری جێبەجێکرد و پڕۆژەکە لە قۆناغەکانی کۆتایی نزیکە لەوەی بە تەواوی بکەوێتە کار.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "لە 15 بۆ 30 ئەم مانگە بەچەند قۆناغێک ئاو دەگات بە گەڕەکەکانی هەولێر، سەرەتا وەک تێست مەودای ڕۆیشتنی ئاوەکە دیاریدەکرێت و دواتر لە وێستگەی سەرەکییەوە دەستەکرێت بە دابەشکردن."
ئەمەش بزانە: ئەو شوێنانەی کە یەکەمجار ئاویان پێدەگات، گەڕەکەکانی دیوی دەرەوەی شەقامی 120 مەترین دواتر ناوچەکانی شەقامی مووسڵی کۆن و نوێ، شەقامی کۆیە، شەقامی مەخموور و شەقامی کۆیەش دەگرێتەوە.
باکگراوند: پرۆژهى فرياگوزاریی خێراى ئاوى ههولێر بە گوژمەی نزیكەی 480 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت و به تهواوبوونى پرۆژهكه، كێشهى كهمئاوى له شارى ههولێر به ڕێژهى 100% چارهسهر دهبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە مالیکیەوە بۆ ترەمپ: بەردەوام دەبم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە مالیکیەوە بۆ ترەمپ: بەردەوام دەبم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین






