
دوو هاووڵاتی سەرقاڵی شۆردنی ئۆتۆمبێلن، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لیژنەی ڕێکخستنی شار لە قەزای ناوەندی کەرکووک، چەند بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە فڕێدانی زبڵ و شوشتنی ئۆتۆمبێل دەرکرد، سزاکان لە 50 هەزارەوە دەست پێدەکەن تا یەک ملیۆن دینار دەچێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی ڕابردوو بە درێژایی زیاتر لە 12 ساڵە کەڵەکەبونی زبڵ و خاشاک گرفتی سەرەکی دانیشتووانی پارێزگای کەرکووک بووە، ئێستا حکومەتی خۆجێی کەرکووک هەنگاوێکی دیکەی ناوە و دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە شارەکە پاک بکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: فەلاح یایچلی، قائیمقامی کەرکووک بە وەکالەت؛ بە ئاڤای گوت، "بڕیاردرا هەرکەسێک خۆڵ و خاشاکی بینا دروستکردن لەسەر شەقامی گشتیی یان جگە لە شوێنی کۆکردنەوەی زبڵ فڕێ بدات، بڕی یەک ملیۆن دینار سزای دارایی دەدرێت، ئەوانەشی لە جای ئۆتۆمبێلەوە شت فڕێدەدەن 250 هەزار سزاکەیان دەبێت."
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی قائیمقامی کەرکووک بە وەکالەت، هەر کەسێک لە کۆڵان و شوێنە گشتییەکان ئۆتۆمبێل بشوات 50 هەزار دینار سزا دەدرێت، ئەوانەشی دەبنە هۆی بەفیڕۆدانی ئاو یان بە سۆندە شۆستە و شەقامەکان بشوات 50 هەزار دینار سزای دارایی دەژمێرێت.
ئەمەش بزانە: ڕۆژانە شارەوانی کەرکووک زیاتر لە هەزار و 200 تۆن زبڵ و خاشاک کۆدەکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستە گرێبەست لە گەڵ دوو کۆمپانیای پەیوەیست کراوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە مالیکیەوە بۆ ترەمپ: بەردەوام دەبم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە مالیکیەوە بۆ ترەمپ: بەردەوام دەبم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین






