
هێزێکی سوپای عێراق (وێنەی ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
دوو هێز کە لە حەشد و سوپای عێراق پێکهاتوون دەبرێنە سنووری کفری و کەلار، بەرپرسێکی سنوورەکەش دەڵێت "خەڵک لە بڕیاری بەقەزاکردنی قەرەتەپە ناڕازین، بۆیە هێز هێنراوەتە سنوورەکە".
لێدوانی فەرمی: ئەکبەر حەیدەر، بەرپرسی لقی پارتی لە خانەقین، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هێزێکی پیادەی هاوبەشی حەشد و سوپا لە کاتژمێر 11:35 بۆ 12:00ی شەوی ڕابردوو بۆ بازگەی کارێز هێنراون، ئەم بازگەیە لەنێوان کفری و جەلەولایە.
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 9-7-2025، هێزێکی دیکەی حەشد و سوپا بۆ گوندی ئوم حونتە هێنراون، ئەم گوندە پێنج کیلۆمەتر لە ناحییەی کوڵەجۆوە دوورە و دەکەوێتە نێوان جەلەولا و کەلار.
- جموجۆڵی ئەم هێزانە لەلایەک بۆ فشارخستە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەستبەسەرداگرتنی بیرە نەوتەکانی سنوورەکەیە، لەلایەکی دیکەشەوە بڕیاری بە قەزاکردنی ناحییەی قەرەتەپە ناڕەزایەتی کورد و دانیشتوانی سنوورەکەی لێکەوتووەتەوە، بۆیە ترسی کاردانەوەی خەڵکیان هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناحییەی کوڵەجۆ لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە قەزای کفرییە لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، بەڵام دوای بڕیاری بە قەزاکردنی قەرەتەپە حکومەتی عێراق دەیەوێت ئەم ناحیەیە بخاتە سەر قەرەتەپە، ئەمەش دەبێتەهۆی گۆڕینی دیموگرافی ئەو ناوچە کێشە لەسەرانەی لە سنووری ماددەی 140ی دەستووری عێراقن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە مالیکیەوە بۆ ترەمپ: بەردەوام دەبم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە مالیکیەوە بۆ ترەمپ: بەردەوام دەبم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا






