فوئاد حوسێن: پێویستە کێشەکان بە لێکتێگەیشتن و بەشێوەی درێژخایەن چارەسەر بکرێن
- عێراق
- 10 تەممووز

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پێویستە بە لێکتێگەیشتن و بەشێوەی درێژخایەن چارەسەر بکرێن، گرنگە بەجۆرێکیش بن خزمەتی هەموو هاووڵاتیانی عێراق بکات.
وێنە گەورەکە: ئێستا سەرەکیترین کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا، ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، هەرچەندە ئەم بابەتەش بە لیژنەیەکی باڵای وزاری سپێردراوە و چاوەڕێ دەکرا ئەمڕۆ بڕیاری خۆی لەسەر ناردنی مووچە بدات، بەڵام لیژنەکە داوای وردەکاری کێشەکانی لە وەزارەتەکانی دارایی کوردستان و عێراق کردووە و دیارنییە کەی جارێکی دیکە کۆ دەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: د. فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ محەممەد ئەلحەسان، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند، لەبارەی کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداگرن لەسەر گرنگی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بۆ چارەسەری درێژخایەن و هەمیشەیی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، گرنگە چارەسەری کێشەکانیش بەجۆرێک بێت یەکڕیزی نیشتمانیی بپارێزێت و خزمەتی هەموو هاووڵاتیانیش بکات.
لەلایەکی دیکەوە: بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو دادگای فیدڕاڵیش دادبینی بۆ ئەو سکاڵایە بکات کە لەلایەن ژمارەیەک فەرمانبەری هەرێمی کوردستانەوە دژی وەزیری دارایی عێراق پێش جەژنی قوربانی ئەمساڵ تۆماریان کردبوو، سەبارەت بە بەردەوامیی پێدانی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی مانگانە و ڕێکوپێک.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ مەزڵووم عەبدی: ڕۆڵی هەسەدە بەرز دەنرخێنین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەیەکی ئەرێنیمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو






