
باڵەخانەی دادگای فیدراڵی عێراق
ئاڤا نیوز
بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دادبینی بۆ ئەو سکاڵایە بکات کە لەلایەن ژمارەیەک فەرمانبەری هەرێمی کوردستانەوە دژی وەزیری دارایی عێراق پێش جەژنی قوربانی ئەمساڵ تۆماریان کردبوو سەبارەت بە بەردەوامیی پێدانی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی مانگانە و ڕێکوپێک.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ڕاگرتنی ناردنی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، ژمارەیەک فەرمانبەری هەرێمی کوردستان لە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سکاڵایەکیان دژ بە وەزیری دارایی عێراق تۆماریان کردبوو، لە سکاڵاکەدا داوای بە بەردەوامیی پێدانی مووچە بەشێوەیەکی مانگانە دەکەن.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی کارنامەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، دادگاکە ڕۆژی دووشەممە 14ـی تەمموزی 2025ـی وەک وادەی دادبینینی بۆ دۆسیەکە دیاری کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سکاڵاکاران (ڕەمەزان عەبدولڕەحمان محەممەد و کاروان ئەحمەد سلێمان) داوا دەکەن وەزارەتی دارایی فیدراڵی پابەند بکرێت بە ناردنی مووچەی هەرێم بەبێ ئەوەی بکرێتە بەشێک لە کێشە سیاسییەکان یان لێکدانەوە جیاوازەکانی یاسای بودجە.
لە هەمان کاتدا: داوای دەرکردنی "فەرمانێکی وەلائی" دەکەن بۆ ناچارکردنی وەزارەتی دارایی بە خەرجکردنی دەستبەجێی مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان، کەسوکاری شەهیدان و سودمەندانی چاودێریی کۆمەڵایەتی، لەم مانگەوە تاوەکو یەکلابوونەوەی کۆتایی دۆسیەکە.
لەلایەکی دیکەوە: سکاڵایەکی دیکە لەلایەن سێ فەرمانبەری دیکەوە لەسەر هەمان پرس لەلایەن هەریەک لە (دلاوەر عەلی محەممەد ساڵح، زریان عەلی محەممەد و سامان عەلی ساڵح) تۆمار کراوە، سکاڵایەکیان لەسەر سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی حکومەتی فیدراڵی تۆمار کردووە. داواکاریی سەرەکیی ئەوان بریتییە لە دەرکردنی بڕیارێک بۆ "دوورخستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ململانێ سیاسییەکان و ڕێککەوتنەکان".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






