دیمەنی سایلۆیەکی کوردستان - فۆتۆ؛ ئاڤا میدیا (محەممەد شوانی)
ئاڤا نیوز
لە 16ـی ئەم مانگەوە، بازگەكان بەرەو ڕووی جووتیارانی گوێڕ، دیبەگە و مەخمور دەكرێنەوە بۆ ئەوەی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵیان ساغ بكرێتەوە.
لە 16ـی ئەم مانگەوە، بازگەكان بەرەو ڕووی جووتیارانی گوێڕ، دیبەگە و مەخمور دەكرێنەوە بۆ ئەوەی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵیان ساغ بكرێتەوە.
چی ڕوویدا: ئەمڕۆ یەكشەممە، لە دیوانی پارێزگای هەولێر، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی كرد لەسەر كێشەی گەنم و بەرهەمی كشتوكاڵیی سنووری مەخموور، هەریەكە لە جێگری پارێزگاری نەینەوا و سەرۆكی لیژنەی باڵای بەبازاڕكردنی گەنمی جووتیاران، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی هەولێر، قایمقامی مەخموور، بەڕێوەبەری ناحیەكانی دیبەگە و گوێڕ و تەنانەت بەڕێوەبەری سایلۆ و بازگەكانیش ئامادەبوون.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەمساڵ پرۆسهی وهرگرتن و بهبازاڕكردنی گهنمی جووتیاران بهشێوهیهكی ڕێكوپێك بهرێوهچووه و جووتیاران لێی ڕازین.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەمساڵ پرۆسهی وهرگرتن و بهبازاڕكردنی گهنمی جووتیاران بهشێوهیهكی ڕێكوپێك بهرێوهچووه و جووتیاران لێی ڕازین.
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشكرد، لەپێناو خزمهتی جووتیارانی سنووری دیبەگە و مەخموور، له 16ـی ئهم مانگهوه بازگهكان بەڕووی ساغكردنەوەی بەرهەمی گەنمی جووتیاران دەكرێنەوە.
سەبارەت بە بهرههمه كشتوكاڵییهكانی دیكه، ئاسانكاری بۆ جووتیاران دهكرێت لەپێناو بەبازاڕكردنی بەرهەمەكانیان، بەو مەرجەی ڕێپێدانی دامودەزگا كشتوكاڵییەكان لەگەڵ خۆیان بهێنن.
لەلایەكی دیكەوە: نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان، بەردەوامە لە بەسەركردنەوەی سایلۆكان، بە مەبەستی بەدواداچوونی مەیدانی بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران، لەو چوارچێوەیەشدا سەردانی بنكەی وەرگرتنی گەنمی لە هەڵەبجە و سەیدسادق كرد. هاوكات سەردانی كۆگاكانی خۆراكی سلێمانی كرد و ڕێنمایی پێویستی پێ دان كە نەهێڵن بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، خۆراكی كۆگاكراو زیانی پێ بگات.

شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سوورەیا هەساری: دۆخی ژیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاسایی بووەتەوە
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و تورکیا هەڵوەشانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سوورەیا هەساری: دۆخی ژیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاسایی بووەتەوە
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەولێر و تورکیا هەڵوەشانەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئەلمۆنیتۆر: مەزڵووم عەبدی و شەرع ڕێککەوتن واژۆ دەکەن