چوارچێوەی هەماهەنگی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات
- عێراق
- 13 تەممووز
کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی (نووسینگەی سەرۆکوەزیران) میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
بڕیارە لە کۆبوونەوەی سبەی هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی چەندین دۆسیەی گرنگی ناوخۆیی و هەرێمی تاوتوێ بکرێت، دیارترینیان دۆسیەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەبێت.
وێنە گەورەكە: پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی بۆری بەرەو بەندەری جەیهان لە توركیا كە زیاتر لە 28 مانگە وەستێنراوە، بووەتە گرێ كوێرەی نەگەیشتن بە ڕێككەوتن لەنێوان هەولێر و بەغدا بە تایبەت لە كێشەی ڕاگرتنی مووچەی هەرێمی كوردستان، هەر ئەمەش وایكردووە كۆبوونەوەكان و دانووستانەكان بێ ئەنجام بن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی کە قسەی بۆ میدیای عێراق کردووە، ڕاگەیاندووە کە جگە لە بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکە چەند تەوەرێکی دیکەی هەستیاریش تاوتوێ دەکرێن، لەوانە پرسی بوونی سەربازیی تورکیا لەسەر خاکی عێراق، بەتایبەت دوای ڕێککەوتنی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).
لە هەمان کاتدا: سەرکردەکانی چوارچێوەکە گفتوگۆ لەسەر ئاماژەکانی جووڵەی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران و گەڕانەوەی گرژییەکان بۆ ناوچەکە دەکەن. تەوەرێکی دیکەی گرنگی کۆبوونەوەکەش، پرسی بەردانەوەی ئاوە لەلایەن تورکیاوە و دابینکردنی پشکی ئاوی عێراق دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە نوێترین لێدوانیدا، وەزیری نەوتی عێراق هۆکارەکانی دواکەوتنی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە ئاشکرا دەکات. هاوکات ئاماژە بەوە دەدات نزیکەی لەسەر هەموو بڕگەکان ڕێککەوتن کراوە، جگە لە بابەتی بڕی بەکاربردنی ناوخۆیی و پاڵاوتنی نەوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات






