بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی پارتی و یەکێتی پرسی مووچە و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 14 تەممووز

سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە پیرمام، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تەوەری سەرەکی گفتوگۆی نێوانیان دەبێت.
وێنە گەورەکە: قووڵبوونەوەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، کاردانەوەی لایەنە سەرەکییەکانی کوردستانی بەدوای خۆیدا هێناوە، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو بە جیا مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە و ئەمڕۆش پێکەوە هەڵوەستە لەسەر دوایین پێشهاتەکان سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەن.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی بە ئاڤای گوت، "کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی دەبێت، شاندی پارتی پێکهاتوون لە؛ نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی، ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی هەروەها شاندەکەی یەکێتیش لەسەر ئاستی باڵا دەبێت و بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی دەبێت."
لێدوانی فەرمی: فازڵ میرانی، بهرپرسی دهستهی كارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاڤای گوت، "ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی گرنگ بۆ چارەسەری کێشەی مووچە لەنێوان پارتی و یەکێتی بەڕێوەدەچێت و سەرۆک بارزانیش بەشدار دەبێت."
ئەمەش بزانە: لە کۆبوونەوەکەدا یەکێتی و پارتی باسی بژاردەکان دەکەن بەرامبەر بەغدا ئەگەر حکومەتی عێراق هەر بەردەوام بوو لەسەر نەناردنی مووچەو کێشەکان چارەسەر نەبوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەتووندی وەڵامی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە: بەردەوام دەبم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەتووندی وەڵامی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە: بەردەوام دەبم






