سووریا بە گرێبەستێکی 800 ملیۆن دۆلاری بەندەرەکانی نۆژەندەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 تەممووز

ئەحمەد شەرع. سەرۆککۆماری سووریا لەگەڵ بەڕیوەبەری کۆمپانیا ئیماراتیەکە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بە ئامادەبوونی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا دەستەی دەروازە سنوورییەکانی سووریا گرێبەستێک بە بەهای 800 ملیۆن دۆلار لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیماراتی لەپێناو نۆژەنکردنەوەی بەندەرەکانی واژۆ کرد.
وێنە گەورەکە: وەکو درێژەدان بەو یاداشتە لێکتێگەیشتنەی لە مانگی ئایاری ڕابردوو لە نێوان هەردوولا واژۆیان کرا، حکومەتی سووریا و کۆمپانیای "بەندەرەکانی جیهانیی دوبەی" گرێبەستێکی ستراتیژیی پەیوەست بە دووبارە بوونیادنانەوە و نۆژەنکردنی بەندەرەکانی سووریایان واژۆ کرد، ئەم گرێبەستە هەزاران هەلی کار دەرەخسێنێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی گشتیی دەروازە سنوورییە وشکانی و دەریاییەکانی سووریا ڕایگەیاند؛ گرێبەستێكی هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ کۆمپانیای "بەندەرەکانی جیهانیی دوبەی" بە بەهای 800 ملیۆن دۆلار، بەئامانجی نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی بەندەرەکانی سووریا و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی لۆجستی.
زانیاریی زیاتر: ڕێککەوتنەکە کاری پەرەپێدان و نۆژەنکردنەوەی گشتگیر لەخۆدەگرێت لەوانەش؛ جێگاکانی جێگیرکردنی کەشتییەکان، دامەزراوەکانی بارکردن و داگرتن، جگە لە باشترکردنی پەیوەندی بەندەرەکان بە تۆڕەکانی گواستنەوەی وشکانی و دروستکردنی سیستەمی زیرەک بۆ بەدواداچوونی کاڵاکان و هەماهەنگیکردنی جووڵەی بارهەڵگرەکان، ئەمەش وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی تێچووی لۆجستی و خێراکردنی پرۆسەکانی کارکردن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
دانپێدانانی بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە خەبات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
دانپێدانانی بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە خەبات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات






