
وێنەی هەردوو تیپی دهۆک و زاخۆ
لە جامی یانەكانی عێراقدا، یانەكانی كوردستان ئامادەیی ڕاستەقینەی خۆیان لە گۆڕەپانی تۆپی پێی عێراقیدا سەلماند.
لە كۆی 42 یانەی عێراقی کە بەشداربوون لە جامەکە، دوو یانەی هەرێمی كوردستان ماونەتەوە بۆ یاری كۆتایی، ئەوانیش هەردوو یانەی زاخۆ و دهۆكن كە بە هەق و شیاویی خۆیان گەیشتنە كۆتایی پاڵەوانێتییەکە و توانییان بەسەر كۆی یانەكانی عێراقدا سەربكەون.
كەواتە ڕۆژی هەینی لە كۆتایی جامی یانەكانی عێراقدا ئەوەی سەردەكەوێت تۆپی پێی كوردستانە و كاسەكە لەلایەن كوڕانی كوردستانەوە بەرزدەكرێتەوە، وەک زۆرێک لە پەیجە عێراقییەكانیش ئاماژەیان پێداوە، لەكۆتاییدا جامی یاری تۆپی پێی یانەكانی عێراق بە بادینی قسە دەكات.
ئەم سەركەوتنە وەرزشییەی كوردستان تەنیا ڕەهەندێكی وەرزشیی نییە، بەڵكو لە ڕووی سیمبوولیەوە مانا و مەغزای گرنگی هەیە لەوانە، ئامادەیی هەرێمی كوردستان و بەرەوپێشچوونی لە بواری وەرزش و ئیدارەدانی یانەكانی لەسەر ئاستی عێراق.
ئەم سەركەوتنە كوردستانییەش لەكاتێكدایە قەیرانی دارایی و گەمارۆی ئابووریی عێراق و بەغدا بۆ سەر هەرێمی كوردستان وەک چۆن هەموو سێكتەرەكانی گرتووەتەوە، سێكتەری وەرزشیشی گرتووەتەوە و لێی بێبەش نەبووە.
بەڵام هەرێمی كوردستان بە لێهاتوویی كابینەی نۆ و كادیرە كارگێڕییەكانی نەیهێشتووە ئەو قەیران و فشارانە كاریگەری لەسەر پێشكەوتنی هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەكاندا دروستبكات، لەوانەش بواری وەزرش.
ئەم سیاسەتی فشار و گەمارۆدانە كە لە بنەمادا بۆ لاوازكردن و ڕاگرتنی پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان پەیڕەو كرا، ئەمرۆ بە هەڵگرتنی جامی یانەكانی عێراق لەلایەن ڕۆڵەكانی هەرێمی كوردستانەوە مایەپووچیی خۆی بە چاوی خۆی دەبینێت و لەبەردەم ئیرادەی پۆڵایینی كوڕانی كوردستان و كابینەیەكی حكومیی خۆڕاگردا، بە چۆكا دێت.
هەروەها ئەمە ئاماژەی ئەوەیە كە ئەگەر بەغدا هاوكار بێت و كێشە و گرفت بۆ هەرێمی کوردستان دروست نەكات ئەوا هەرێمی کوردستان دەتوانێت لەسەر ئاستی عێراق ڕۆڵی بەرچاو ببینێت و تەنانەت سەركەوتنەكانیشی بەشی عێراقیشی پێوە بێت، ڕۆژی هەینی هەر ئەم كوڕە ئازایانە دەتوانن نوێنەرایەتی عێراقیش بكەن لە یارییەكانی لەگەڵ وڵاتان و نازناوی گەورە بەدەستبهێنن.
ئەمەش نموونەیەكە كە هەموو ئەو پێشكەوتن و بەرەوپێشچوونانەی لە هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەكاندا هەیە دەكرێ خێر و بێری بۆ عێراقیش هەبێت، ئەگەر عێراق هەماهەنگ بێت و كراوە بێت بەڕووی ئەزموون و لێهاتووییەكانی هەرێمی كوردستاندا.
پیرۆزە لە تەواوی كوردستان ئەم سەركەوتنە مەزنە، سەركەوتن بۆ دهۆک بێت یا زاخۆ سەركەوتنە بۆ هەموو كوردستان، سەركەوتنی ئاڵای شەكاوەی كوردستانە، سەركەوتنی ئیرادەی پۆڵایینە بەرامبەر سیاسەتی فشار و گەمارۆدان.
هەینی لە دوا یاری جامی یانەكانی عێراقدا كوڕانی كورد هەڵپەڕكێی سەركەوتنی كوردستان دەکەن، دواجار جامی یانەكانی عێراق بەبادینی بەرز دەكرێتەوە و بەكوردی هەمووان هاوار دەكەن: كەس نەڵێ كورد مردووە كورد زیندووە، زیندووە و قەت نانەوێ ئاڵاكەمان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
هاوبەشیی نیشتمانی لە سووریا... پرسی کورد وەک نموونە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ژ خورشید هەرکی هەتا عەمێ گۆزێ؛ ژ فتنە و بەلبەلەیا دەنگبێژان هەتا فتنە و بەلبەلەیا میدیایا جڤاکی
12 تەممووز
شەش ساڵ خۆڕاگری و شکۆی خەونی نەتەوەیەک
11 تەممووز
قسەی دڵی خەڵک لەبارەی مووچە؛ کاتی هەڵوێست و بڕیارە بەرامبەر بەغدا
10 تەممووز
پەتای بەکەلۆری؛ ترس و تۆقاندن لە پێستی زانستدا
9 تەممووز
ئاسایشی قەوارەی هەرێم لە سەروو ململانێ سیاسییەكانەوە
5 تەممووز
ئاڤا تیڤی.. ئەو کەناڵەی هاوسەنگی میدیای کوردی گۆڕی، چۆن؟
2 تەممووز
دۆزی کورد و هاوکێشەکانی شەڕ و ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
2 تەممووز
جەنگی ئێران و ئیسرائیل کۆتایی هاتووە یان تەنیا وەرگرتنی پشوویەکە؟
29 حوزەیران
کورد و ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل و ئێران.. کرانەوەی نوێ یان مەترسییە کۆنەکان؟
26 حوزەیران
- بیروڕا
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەشیی نیشتمانی لە سووریا... پرسی کورد وەک نموونە
- بیروڕا
- 11 تەممووز
شەش ساڵ خۆڕاگری و شکۆی خەونی نەتەوەیەک