
دیمەنی دوکانێکی سەوزە و میوە لە هەولێر. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لە چوارچێوەی ئاسانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کردنەوەی دەرگای بازاڕەکانی جیهان بەڕووی بەرهەمە خۆماڵییەکانی جووتیاران، ساڵانە سەدان تۆن سەوزە و میوە لە هەولێرەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا، ئەفریقا و ئاسیا هەناردە دەکرێت.
وێنە گەورەکە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک هۆکارێک بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری پەرەی بە سێکتەری کشتوکاڵی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان داوە، کۆڕبەند و فێستیڤاڵە جیهانییەکانی قۆستووەتەوە بۆ دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرهەمی جووتیاران و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای گوت، "سەرەتای مانگی داهاتوو هەناردەی بەرهەمە خۆماڵییەکانی جووتیاران دەستپێدەکات بۆ وڵاتانی سعوودیە، ئیمارات، بەحرەین، قەتەر و سووریا لە ئاسیا، سیبیریا لە ئەفریقا، دۆشاوی تەماتەی هەریریش ڕەوانەی بەریتانیا دەکرێت."
ئەمەش بزانە: بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی جووتیارانی سنووری هەولێر کە پەتاتە، هەنار، قۆخ، ترێ، باینجان، هەنجیر، کاڵەک، شووتی و چەند بەرهەمێکی دیکە دەگرێتەوە، ئەمساڵ لەم بەرهەمانە دەبن کە بەپێی پێویستی ئەو وڵاتانە هەناردە دەکرێت و هەزاران تۆن دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەتووندی وەڵامی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە: بەردەوام دەبم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەتووندی وەڵامی دۆناڵد ترەمپ دەداتەوە: بەردەوام دەبم






