
مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، وڵات لەبەردەم قەیرانێکی ئەمنییدایە. هاوکات بوونی "هەڕەشەی ئەمریکی"ـی ئاشکرا دەکات کە ڕێگر بووە لە خستنەڕووی یاسای حەشدی شەعبی لە پەرلەمان و جەخت لەوە دەکاتەوە کە سەرۆک بارزانی، "لە بابەتی کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی جددییە."
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا دۆخێکی تاریکی بۆ داهاتووی عێراق کێشا و ڕایگەیاند، ئەمریکا نامەی بۆ هەموو سەرکردە سیاسییەکان ناردووە سەبارەت بە حەشدی شەعبی و هەڕەشەکانیان بووەتە هۆی ئەوەی یاساکە لە پەرلەماندا نەخرێتەڕوو. ڕوونیشیکردەوە کە ویستی ئەمریکا تێکەڵکردنی حەشدی شەعبییە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان، نەک تەنیا ڕێکخستنەوەی وەک هێزێکی سەربەخۆ. سەبارەت بە بۆردومانی ڕادارەکان، وتی: "ئێمە تووشی سەرسوڕمان بووین و نازانین کێ لەپشتییەوەیە."
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە هەڵوێستی هێزە سیاسییە سەرەکییەکان، مەشهەدانی هۆشداریی دا کە "کشانەوەی کورد لە پرۆسەی سیاسی ئاکامێکی باشی نابێت" و دووپاتیکردەوە کە سەرۆک بارزانی لەم هەنگاوەیدا جددییە. هەروەها دوورکەوتنەوەی ڕەوتی سەدری لە سیاسەت بە "زەنگی مەترسی" وەسف کرد و وتی کە هەڵوێستەکانی سەدر "قابیلی گفتوگۆی دیموکراسی نین."
لە هەمان کاتدا: سەرۆکی پەرلەمان، خولی ئێستای پەرلەمانی بە "نائومێدکەر" ناو برد و وتی کە سێ ساڵی تەمەنی پەرلەمان بە ململانێ بەڕێکراوە. لەسەر پرسی خۆر عەبدوڵڵا، بە متمانەوە وتی: "یەک پەرلەمانتاریش دەنگ بە ڕێککەوتنی خۆر عەبدوڵڵا نادات، ئەگەر پێچەوانەکەی ڕووبدات، من هیچی سیاسەت نازانم."
لە کۆتاییدا، مەشهەدانی پێشبینیی کرد مانگی داهاتوو خۆپیشاندان لە عێراق دەستپێبکاتەوە و هۆشداریی دا: "ئەگەر دۆخی ئەمنی تێکبچێت، ڕەنگە بەرەو حکومەتی فریاکەوتن بڕۆین، چونکە هەر داڕمانێکی ئەمنی لە بەغدا، ڕەنگدانەوەی لەسەر هەموو پارێزگاکان دەبێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: بە هەڕەشە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: بە هەڕەشە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەین





