
دیمەنی بۆردوومانی ئیسرائیل بۆسەر سووریا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دوای بە ئامانجگرتنی بارەگای دەستەی ئەرکانی گشتی سووپای سووریا لە دیمەشقی پایتەختی سووریا، هێزی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیل پێگەیەک و کاروانێکی سوپای سووریای لە شاری دەرعا کردە ئامانج.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی کردە سەر شاری دەرعا، لەو هێرشانەدا پێگەیەکی سوپای سووریا کرایە ئامانج."
زانیاریی زیاتر: ڕوانگەی سووری دەڵێت، "بۆردوومانەکە لە نزیک کۆشکی پارێزگار ڕوویداوە، هەروەها کاروانێکی سوپاشی کردووەتە ئامانج کە لە دەرعاوە بەرەو سوەیدا دەچوو، لەگەڵ بارەگای لیوای 132 لە پارێزگاکەدا."
لەلایەکی دیکەوە: هەر ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل بە فەرمی ڕایگەیاند، کە هێرشی کردووەتە سەر دیمەشق و کۆشکی سەرۆکایەتی و وەزارەتی بەرگریی سووریایان کردووەتە ئامانج.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستیی سووریا ڕایگەیاند، "بەهۆی هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر بارەگای دەستەی ئەرکانی گشتی سووپای سووریا کەسێک کوژراوەو 18ـی دیکەش بریندارن".
دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئیسرائیلیش ئاماژەیان بەوە کردووە "ئامانجی هێرشەکان لە دیمەشق، کۆشکی سەرۆکایەتی و باڵەخانەی سەرۆکایەتیی ئەرکانی سووریا بووە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی سووریا گەیشتنە حەسەکە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
دانیشتنێکی دیکەی دادگایی لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
17 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 شوبات

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی سووریا گەیشتنە حەسەکە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
دانیشتنێکی دیکەی دادگایی لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت





