
مەسعود حەیدەر، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، سەرچاوە: سۆشیال میدیای مەسحود حەیدەر
ئاڤا نیوز
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیێنێت، پابەندبوون بە بنەماکانی دەستوور تاکە چارەسەرە بۆ کێشەی مووچە لە نێوان هەولێر و بەغدا. جەختیش دەکاتەوە دەستوور دەسەڵاتی تەواوی بە حکومەتی هەرێمی کوردستان داوە خۆی کاروبارە داراییەکانی جێبەجێ بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەسعود حەیدەر، بریکاری وەزارەتی دارایی عێڕاق دەڵێت: دەستووری عێراق دەسەڵاتی تەواوی بە حکومەتی ھەرێمی کوردستان داوە لەڕێگەی وەزارەتی داراییەوە کاروباری دارایی جێبەجێ بکات، ھەر بڕیارێک پێچەوانەی ئەمە بێت دژ بە بنەماکانی دەستوورە.
لەلایەکی دیکەوە: بریکاری وەزارەتی دارایی ڕوونی کردووەتەوە: "هەژماری بانكى فەرمانبەر لە ھەر بانکێکی مۆڵەتپێدراو لە بانکی ناوەندیی هەژمارێکی یاساییە و پێویستە ئەو بانکانە تەنیا لەگەڵ وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان ھەماھەنگیان ھەبێت، نابێت ڕێگە بە ھیچ لایەنێکی ناوخۆیی یان دەرەکی بدرێت مووچەی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بە سیاسی بکات".
زانیاریی زیاتر: مەسعود حەیدەر بەپێویستی دەزانێت وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان مووچەی فەرمانبەران بخاتە سەر هەژماری بانکی، ئەوانەش کە ھێشتا هەژماریان نییە بە کاش مووچەیان بدرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستانی داوای پاراستنی مافی قوربانییانی دەستی ڕژێمی سەدام دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ وشکەساڵییەکی سەخت ڕووبەڕووی ڕەزە ترێیەکانی فەرەنسا بووەتەوە
55 خولەک لەمەوپێش

ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە: بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ ڕووماڵە تایبەتەکەی ئاڤا بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لیژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان: پرۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتووانە تێپەڕی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستانی داوای پاراستنی مافی قوربانییانی دەستی ڕژێمی سەدام دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر ڕەخنە لە نوێنەری سیستانی دەگرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: پابەندین بە ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا





