دیمەنی ڕووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسا و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان كۆمەڵێك تێبینییان لەسەر دۆخی مافەكانی مرۆڤ لە عێراقدا هەیە بەتایبەت لە پرسی ژنان، منداڵ و ئازادیی ڕۆژنامەنووسی. دووپاتیشی دەكاتەوە، ئەزموونی سەركەوتووی هەرێمی كوردستان لە پاراستنی مافەكانی مرۆڤ، بەهیچ جۆرێك بەراوردی عێراق ناكرێت.
چیرۆکی سەرەکی: تاڤگە عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسا و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ هەرێمی كوردستان كە ئێستا كاندیدی ژمارە 9 ـی پارتی دیموكراتی كوردستانە لە بازنەی سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەشداری بەرنامەی گفتوگۆی هەڵبژاردنی ئاڤای کرد و تیشکی خستە سەر دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق.
لێدوانی فەرمی: تاڤگە عومەر، ڕایگەیاند، لە پەرلەمانی عێراق جۆرێك مامەڵە و كڕین و فرۆشتن بەو یاسانەوە دەكرێت كە پەیوەستن بە مافەكانی مرۆڤ، بە نموونە؛ سوننەكان لەبەرامبەر تێپەڕاندنی هەمواركردنەوەی یاسای باری كەسێتی و پاڵپشتیكردنی لە بەرژەوەندیی شیعەكان، داوای دەركردنی یاسای لێبوردنی گشتییان كرد، كە هەردوو یاسا چەندین پێشێلكاریی ئاشكرای تێدایە بۆ سەر مافەكانی منداڵان و خانمان.
زانیاریی زیاتر: تاڤگە عومەر ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی دوایین ڕاپۆرتی ڕاسپاردەكانی كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان لەسەر دۆخی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق، چەندین تێبینی لەسەر ڕەوشی نادروستی ئافرەتان، منداڵان و میدیاكاران هەن كە عێراق كەمتەرخەم بووە لە چارەسەركردنیان، بەپێچەوانەوە هەرێمی كوردستان پابەندی زۆربەی زۆری ڕاسپاردەكان بووە و ئەزموونی سەركەوتووی هەرێمی كوردستان لەم ڕووەوە، هەرگیز بەراوردی عێراق ناكرێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






