
حەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە مەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی ئاشتیی غەززە بەرەو شەرەم شێخی میسر بەڕێکەوت، بەر لە سەردانەکە باس لە بەشداری عێراق لە لووتکەکە نەکراوە.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لووتکەی ئاشتیی غەززە لە شاری شەرەم شێخ بە سەرۆکایەتی هەریەک لە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر و دۆناڵد ترەمپ، ئەمریکا و بە بەشداری نوێنەرانی زیاتر لە 20 وڵات و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەبچێت. ئیسرائیل و حەماس بەشداری لووتکەکە ناکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی تشرینی یەکەمی 2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی ئاشتیی غەززە بەرەو شەرەم شێخی میسر بەڕێکەوت.
لەلایەکی دیکەوە: بەشداری سوودانی لە لووتکەکە چاوەڕوانکراو نەبوو، چونکە پێش سەردانەکە بە هیچ شێوەیەک باس لە بەشداریکردنی عێراق لە لووتکەکە یان ئاراستەکردنی بانگهێشتنامە لەلایەن میسر یان ئەمریکا بۆ عێراق بۆ ئامادەبوون لە لووتکەکەدا نەکرابوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریکا و میسر و قەتەر و تورکیا لە میانی بەڕێوەچوونی لوتکە چاوەڕوانکراوەکەدا بەڵگەنامەیەکی گەرەنتی بۆ ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە واژۆ دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 16 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






