
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق هەریەک لە میسر و ئەمریکای ئاگادار کردووەتەوە کە عێراق لە لووتکەی شەرم شێخ دەکشێتەوە ئەگەر بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی بەشداری لووتکەکە بکات.
وێنە گەورەکە: میسر ئەمڕۆ دووشەممە 2025-10-13، لە شەرم شێخ لووتکەیەکی ئاشتی بۆ غەززە بەڕێوەدەبات کە بە سەرۆکایەتی عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر و و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بە بەشداری سەرکردەی زیاتر لە بیست وڵات و ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڕێوەدەچێت، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش یەکێکە لە بەشداربووانی لووتکەکە.
چی ڕوویدا: بڕیار نەبوو بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەشداری لووتکەکە بکات، بەڵام سەرۆکایەتی میسر ڕایگەیاند، هەریەک لە مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین، و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بەشداری لە لووتکەی شەرم شێخ لە شاری شەرم شێخی میسر دەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی باڵا کە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق کردووە، ڕایگەیاند: "محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەریەک لە میسر و ئەمریکای ئاگادار کردووەتەوە کە عێراق لە لووتکەکە دەکشێتەوە ئەگەر بێت و نەتانیاهو بەشداری لووتکەکە بکات، ئەمەش هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوەی عێراقە."
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی سەرچاوەکە "هەڵوێستی بەشداربووان هاوشێوەی هەڵوێستی عێراق بووە، بۆیە هەوڵەکەی ترامپ بۆ هێنانی نەتانیاهۆ بۆ لووتکەی شەرم شێخ سەرکەوتوو نەبووە".
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند ناوبراو بەشداری لە لووتکەی شەرم شێخ ناکات کە تایبەتە بە ڕێککەوتنی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە جەنگ لە کەرتی غەززە.
بە تەنیشت ئەو بابەتەوە: هەر لەبارەی بەشداری سوودانی هاوکات نەتانیاهۆ لە لووتکەکە، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: "زۆر ناشرینە بۆ حیزبە شیعە حاکمەکان و هاوپەیمانەکانیان کە بانگەشەی پشتگیریکردنی مەزهەب دەکەن، سەرۆکوەزیرانیان بەشداری کۆبوونەوەیەک بکات کە ئەگەری هەیە (نەتەن)یش (بە ئاماژەدان بە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل) بەشداری تێدا بکات."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






