مۆنتی کارلۆ: دانوستانەکانی حکومەتی عێراق و گرووپە چەکدارەکان لەبارەی چەکدانان شکستیهێناوە

شەیری بکە لە:
مۆنتی کارلۆ: دانوستانەکانی حکومەتی عێراق و گرووپە چەکدارەکان لەبارەی چەکدانان شکستیهێناوە

دیمەنی ئەندامانی گرووپە چەکدارەکانی عێراق

ئاڤا نیوز

ڕادیۆی "مۆنتی کارلۆ" لە چەند سەرچاوەیەکەوە ئاشکرای کردووە، دانوستانەکانی نێوان حکومەتی عێراق و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لەو وڵاتە شکستیهێناوە سەبارەت ڕادەستکردنی چەک و تێکەڵبوون بە دامەزراوەی فەرمیی وڵات.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕادیۆی نێودەوڵەتیی مۆنتی کارلۆی فەرەنسی لە سەرچاوەیەکی عێراقی ڕایگەیاند؛ دانوستانەکانی نێوان حکومەتی عێراق و گرووپە چەکدارەکانی عێراق لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا شکستی هێناوە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوە و چەکداماڵینی گرووپە چەکدارەکانی بەناو مقاوەمەی ئیسلامیی عێراق.

ڕادیۆکە بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی گرووپە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاندووە؛ پلانی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ئاگربەست نێوان فەڵەستینییەکان و ئیسرائیل لە غەززە، گوشارەکانی سەر حکومەتی عێراق زیاتر دەکات لەلایەن ئەمریکاوە بۆ داماڵینی چەک و لە لوبنانیش بەهەمان شێوە گوشارەکانی سەر حکومەت بۆ چەکدانانی حیزبوڵڵا زیاتر دەبن.

زانیاریی زیاتر: گرووپە چەکدارەکان پێیان وایە پلانی کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە ئامانجی زیاترکردنی گەمارۆدانی ئێرانە لە ناوچەکەدا. چەند سەرچاوەیەک لە ڕێکخراوی بەدر بە سەرۆکایەتی هادی عامری کە زۆر نزیکە لە سوپای پاسدارانی ئێران ئاشکرای کردووە، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران، بە نیازە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەگەڵ لایەنەکان بەرەی مقاوەمە ئەنجامبدات، ئەوەش لەپێناو داڕشتنی ستراتیژێکی نوێ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ قۆناغی داهاتوو.

گۆشەیەکی دیەکی دیمەنەکە: بەگوێرەی زانیارییەکانی مۆنتی کارلۆ، واشنتن دەیەوێت حکومەتی نوێی عێراق دوای هەڵبژاردنەکان لە دوو مەلەفدا بەهێز بێت: چەکداماڵینی گرووپە چەکدارەکان و دوورکەوتنەوە لە ئێران و بەستنی پەیوەندییەکی نزیکتر لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە وەکو؛ ئوردن، سووریا، تورکیا، میسر، سعوودیە، قەتەر و ئیمارات.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ