ماددە خۆراکییەکان لە بەشەخۆراک زیاد دەکرێت و کوالێتییەکەشی بەرز دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 تشرینی یەکەم

دیمەنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بازرگانی عێراق زنجیرەیەک ڕێکار بە ئامانجی باشترکردنی سەبەتەی خۆراک دەگرێتەبەر و ئاماژەی بە زیادکردنی ماددەی خۆراکی نوێ و بەرزکردنەوەی کوالێتی ماددە خۆراکییەکان دەدات.
وێنە گەورەکە: مانگانە هاونیشتمانیان لە هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیانی عێراق بە گشتی لە ڕێگەی بریکارەکانی خۆراک و ئاردەوە بەشەخۆراکی مانگانەیان وەردەگرن، بەڵام زۆرجار خەڵک گلەیی لە کوالێتی نزمی ماددە خۆراکییەکان و جۆری ماددە خۆراکییەکان هەیە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد حەنوون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق، لە لێدوانێکدا بە ڕۆژنامەی "سەباح"ـی ڕایگەیاند، "دۆسیەی پسوولەی خۆراک یەکێکە لە گرنگترین لەپێشینەکانی وەزارەت"، ڕوونیشیکردەوە "ئامانج ئەوەیە پسوولەی خۆراک تەنیا وەک ئامرازێک نەمێنێتەوە بۆ دابینکردنی خۆراک بۆ هاووڵاتیان، بەڵکو ببێتە پڕۆژەیەکی ئابووریی یەکگرتوو کە بەشدار بێت لە بەدیهێنانی ئاسایشی خۆراکیدا."
بەوتەی وتەبێژەکەی وەزارەتی بازرگانی، حکومەت بڕی سێ بۆ پێنج تریلیۆن دیناری لە چوارچێوەی بودجەی سێ ساڵیدا بۆ ئەم مەبەستە تەرخان کردووە.
زانیاریی زیاتر: حەنوون وتیشی، وەزارەت لە ڕێگەی پلانێکەوە هەوڵ دەدات "پشتیوانی لە پێکهاتەکانی پسوولەی خۆراک بکات و کوالێتی ماددە خۆراکییەکان باشتر بکات بە شێوەیەک کە هیچ بارگرانییەک لەسەر بودجەی گشتی دروست نەکات، لەگەڵ تیشک خستنە سەر بەدیهێنانی خوددابینکردن لە ڕێگەی بەهێزکردنی تواناکانی بەرهەمهێنان و کۆگاکردن و دابینکردنی ماددەکان لە ناوخۆدا بە ئەندازەی توانا."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






