وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق ئیدانە دەکات
- هەواڵ
- 16 تەممووز

دیمەنی بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئیدانەی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشقی پایتەختی سوریا کرد و بە پێشێلکاریی یاسای نێودەوڵەتیی ناوی دەبات.
وێنە گەورەکە: دوای چوار ڕۆژ لە شەڕ و پێکدادانانی نێوان هێزەکانی سووریا و دروزەکان، ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی ئاسمانیی بۆ سەر سووریا دەستپێکردووە و وەک خۆی دەڵێت، بۆ پاراستنی دروزەکانە، هێرشەکان کۆشکی سەرۆکایەتی و وەزارەتی بەرگرییان لە دیمەشق کردووەتە ئامانج و زیانی گەورەیان لێکەوتووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: عێراق بە تووندی ئیدانەی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشقی پایتەختی سووریا دەکات و قووڵکردنەوەی ئازارە مرۆییەکانیان و خستنە مەترسیی ژیانی هاووڵاتیانی مەدەنیی سووریا ڕەتدەکاتەوە .
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای ڕاگرتنی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە سووریا کردەوە، چونکە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دروست دەکات.
ئەمەش بزانە: وەزارەتەکە جەخت لە گرنگیی پاراستنی مافی سەرجەم پێکهاتەکانی گەلانی سووریا و سەلامەتییان دەکاتەوە، داوای دەستپێکردنی گفتوگۆیەکی نیشتمانیی ڕاستەقینە لە نێوان ئیدارەی سووریا لە دیمەشق و نوێنەرانی پێکهاتە جیاوازەکان دەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی سووریا گەیشتنە حەسەکە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
دانیشتنێکی دیکەی دادگایی لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
17 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 شوبات

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی سووریا گەیشتنە حەسەکە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
دانیشتنێکی دیکەی دادگایی لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت




