بەریتانیا: تەمەنی یاسایی دەنگدان بۆ 16 ساڵی کەم دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
بەریتانیا: تەمەنی یاسایی دەنگدان بۆ 16 ساڵی کەم دەکاتەوە

وێنەی گوزارشتی (دەنگدان لە بەریتانیا)

ئاڤا نیوز

بەریتانیا مافی دەنگدانی لە 18 ساڵییەوە کەم کردەوە بۆ 16ساڵی. ئەمەش بۆ مەبەستی هاندانی بەشداری زیاتری گەنجانە لە پرۆسەی دیموکراسیدا.

وێنە گەورەکە: حکومەتی بەریتانیا لە بڕیارێکی مێژوویی و چاکسازی لە دەنگدان کە لە ساڵی 1969 ـەوە گۆڕانکاری نەکراوە، مافی دەنگدانی لە 18 ساڵی هێنایە تەمەنی 16 ساڵی.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ پێنجشەممە، حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند، ئیتر گەنجانی تەمەن 16 و 17 ساڵ مافی دەنگدانیان دەبێت لە هەموو هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەدا بە هەڵبژاردنە گشتییەکانیشەوە، ئەم بڕیارە بە گەورەترین چاکسازی لە سیستمی هەڵبژاردنی بەریتانیا لە ساڵی 1969ـەوە وەسف دەکرێت و بڕیارە لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی داهاتوودا جێبەجێ بکرێت.

حکومەتی بەریتانیا ڕاشیگەیاند: ئەم چاکسازییانە بۆ هاندانی بەشداری زیاتری گەنجانە لە پرۆسەی دیموکراسیدا کە ئەنجام دەدرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر دەنگدان لەلایەن گەنجانی تەمەن 16 و 17 ساڵ تەنیا لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی سکۆتلەندا و وێڵز دەکرا، بەڵام ئێستا ئەم مافە بە هەموو نەوجەوانانی ئەم تەمەنە دەدرێت لە سەرانسەری ئینگلتەرا، سکۆتلەندا، وێڵز و ئیرلەندای باکوور، واتە تەواوی بەریتانیا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ