کۆشکی سپی دەستکەوتەکانی ترەمپ لەماوەی خولی دووەمی سەرۆکایەتی بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 20 تەممووز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
لەگەڵ تێپەڕبوونی شەش مانگ بەسەر دەستبەکاربوونەوەی دۆناڵد ترەمپ وەک 47ــەمین سەرۆکی ئەمریکا، کۆشکی سپی لیستێکی درێژ لە دەستکەوتە بانگەشە بۆکراوەکانی بڵاوکردەوە کە ئاماژە بە قۆناغێکی "پڕ لە ڕووداوی گرنگ" دەدەن لە مێژووی سەرۆکایەتییەکانی ئەمریکادا.
چیرۆکی سەرەکی: ترەمپ خولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەی بە سەرکەوتوو ناوزەند دەکات و دەڵێت، بەهۆی ئەوەوە چەندین جەنگ لە جیهاندا ڕاگیراون و ئێستا لەسەر ئاستی جیهان ئەمریکا وڵاتێکی ڕێزلێگیراوە.
زانیاریی زیاتر: گرنگترین دەستکەوتەکانی ئیدارەی ترەمپ لە شەش مانگی سەرەتایی خوولی دووەمی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ بەپێی کۆشکی سپی ئەمانەن:
کەمکردنەوەی باج و خەرجییەکان: کۆنگرێس پرۆژەیاسایەکی گەورەی بە ناوی " پرۆژەیاسای گەورەی جوان" پەسەندکرد کە گەورەترین کەمکردنەوەی باجی لە مێژووی ئەمریکادا لەخۆگرتبوو. هەروەها پاکێجێکی نۆ ملیار دۆلاری بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان پەسەندکرد، کە بەشێک لە بودجەی ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) و چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن.
سیاسەتی دەرەوە و ئاسایش: ئیدارەی ترەمپ هەڵوێستێکی تووندی بەرامبەر ئێران گرتەبەر و هەڕەشەی سەپاندنەوەی سەرجەم سزاکانی ئەمریکای کرد. هەروەها فەرمانێکی فراوان بۆ قەدەغەکردنی گەشتکردن لە نزیکەی 20 وڵاتەوە دەرکرا کە بە "مەترسیدار" بۆ تیرۆر و خراپ بەکارهێنانی ڤیزا دانرابوون. لەلایەکی دیکەوە، ناکۆکی و نیگەرانی لە نێوان کۆشکی سپی و ئیسرائیلدا سەبارەت بە سیاسەتەکانی سەرۆکوەزیران بنیامین نەتانیاهۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست بوو، هەروەها ترەمپ ئاگربەستی لە نێوان چەندین وڵات ڕاگەیاند، لەوانە هیندستان و پاکستان، ئێران و ئیسرائیل.
کۆچ و ئاسایشی سنوورەکان: ئیدارەی ترەمپ دەستیکرد بە هەڵمەتێکی فراوان بۆ دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی و تووندکردنەوەی ئاسایشی سنوورەکان.
ئابووری و وەبەرهێنان: کۆشکی سپی بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە سیاسەتەکانی ترەمپ بووەتە هۆی بوژانەوەی کەرتی بەرهەمهێنان لە ئەمریکا. کۆمپانیای Nvidia بەڵێنی وەبەرهێنانی سەدان ملیار دۆلاری لە کارگەکانی ناوخۆی ئەمریکا دا ، وەک "سەرکەوتنێک بۆ پاڵنەرەکانی ترەمپ بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی ئەمریکی" وەسفکرا.
دامەزراندنی وەزارەتی نوێ: وەزارەتێکی نوێ بە ناوی "وەزارەتی کارامەیی حکومەت" دامەزرا کە لە سەرەتادا لەلایەن ئیلۆن مەسکەوە بەڕێوەدەبرا و ئامانجی کەمکردنەوەی خەرجییە بەفیڕۆدراوەکانی حکومەت بوو و بە دەیان ملیار دۆلاری بۆ خەزێنەی ئەمریکا گەڕاندەوە.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 2 خولەک لەمەوپێش
باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕانیە؛ دوو منداڵی دووانە بەهۆی دووکەڵی سۆپاوە خنکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەکەوێتە ناو بۆشاییەکی دەستوورییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕانیە؛ دوو منداڵی دووانە بەهۆی دووکەڵی سۆپاوە خنکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەکەوێتە ناو بۆشاییەکی دەستوورییەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێداچوونەوە بۆ دۆسییەی ئێپستین دەکرێت






