
وێنە ڤلادیمێر پووتین و ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی
ئاڤا نیوز
لەبارەی وادەی دەستپێکردنی خولێکی نوێی دانوستانەکانی ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، کۆشكی سەرۆکایەتیی ڕووسیا ئاشکرای دەکات، کار بۆ دیاریکردنی ڕۆژێک دەکەن بۆ ئەوەی کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئۆکراینا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ پێشنیازی گەڕێکی دیکەی دانوستانی ئاشتی لەگەڵ ڕووسیا بۆ هەفتەی داهاتوو کردووە، ئەمەش دوای ئەوەی کە دانوستانەکان لە سەرەتای مانگی شەشەوە ڕاگیراون تاوەکو ئێستا هەردوو لایەن تەنیا دوو گەڕی دانوستانیان بە نێوەندگیری تورکیا ئەنجامداوە.
لێدوانی فەرمی: دیمیتری پیسکۆف، وتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند، هەر کاتێک لەسەر وادەی کۆبوونەوەکەمان ڕێککەوتین، دەستبەجێ ئاگادارتان دەکەینەوە، هاوکات، کاری زۆری دیپلۆماسی هەیە پێویستە ئەنجام بدرێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕۆژنامەی ئیندیپێندنتی تورکی، بە پشتبەستن بە سەرچاوە دیپلۆماسییەکان ڕایگەیاندووە کە ئەگەر هەیە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا خولێکی نوێ دانوستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەڕێوەبچێت.
باکگراوند: لە ساڵی 2022ـەوە ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراینا دەستپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە و ڕووسیا بەشێکی زۆری خاکەکەی داگیر کردووە و بە هەزاران سەرباز لە هەردوولا کوژراون و چەندین جار هەوڵدراوە بۆ کۆتاییهێنان بەم جەنگە بەڵام تاوەکو ئێستا نەتوانراوە ئاگربەستێکی گشتگیر بێتە ئاراوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات






