سوودانی لەبارەی ئاگرەکەی کوت: گەندەڵی بوو و هیچ کەسێک لە سەرووی یاساوە نییە
- عێراق
- 22 تەممووز

محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شاری کوت بە "جۆرێک لە گەندەڵی و کەمتەرخەمی" ناو دەبات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە هیچ کەسێک لە سەرووی یاساوە نییە و دەبێت لێپرسینەوە لە هەموو کەمتەرخەمکاران بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەیدا بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، میوانداریی لیژنەی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شاری کوتی کرد و چەند بڕیارێکی دەرکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سوودانی ڕوونیکردەوە کە ڕووداوێکی لەم شێوەیە تاقیکردنەوەیەکە بۆ دەوڵەت و دامەزراوەکانی، دوور لە کاری هەڕەمەکی و سۆز و کاردانەوەی کاتی. جەختیشی کردەوە کە ڕێوشوێنی پێویست لە ئاستی کارەساتەکەدا گیراوەتە بەر و فەرمانی ڕوون دراوە بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی پیشەیی و زانستی لە ڕێگەی لیژنەیەکی پسپۆڕەوە بۆ دیاریکردنی هۆکارەکانی ڕووداوەکە و دەستنیشانکردنی کەمتەرخەمکاران.
لە هەمان کاتدا: ئەنجوومەنی وەزیران ڕاسپاردەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی پەسەند کرد و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاراستە کرد بۆ جێبەجێکردنیان، هەروەها ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران ڕاسپێردرا لە ماوەی مانگێکدا ڕاپۆرتێک لەسەر جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکان بەرز بکاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران ڕەخنەی توندی گرت و ڕایگەیاند: "کەمتەرخەمییەکی ئاشکرا و کارکردنێکی شکستخواردوو هەیە کە بووەتە هەڕەشە بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان، ئەم کارکردنە خراپە نیگەرانیی لای هاووڵاتییان دروست کردووە." هەروەها داوای لە هەر وەزیرێک کرد "ڕاپەڕینێکی ڕاستەقینە" لە وەزارەتەکەیدا بکات سەبارەت بە چۆنیەتیی کارکردن و بەدواداچوون.
باکگراوند: شەوی 2025-07-16، لە شاری کوت لە پارێزگای واسیت لە ناوەڕاستی عێراق، ئاگرێکی گەورە لە هایپەر مارکێتێک کەوتەوە و بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی و سەلامەتی، زیاتر لە 70 کەس گیانیان لەدەست دا و دەیان کەسی دیکە بریندار بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن
- بزنس
- 59 خولەک لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزدەبێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی ئێران ئەردۆغان پێشنیازی لووتکەیەکی سێقۆڵی بۆ ترەمپ دەکات





