
ئاڵای هەریەک لە ئیسرائیل و سووریا
ئاڤا نیوز
ماڵپەڕی ئاکسیۆس ئاشکرای دەکات، ئەمریکا بەنیازە سبەی پێنجشەممە نێوەندگیریی کۆبوونەوەیەک لە نێوان بەرپرسانی ئیسرائیل و سووریادا بکات.
چیرۆکی سەرەکی: هەفتەی ڕابردوو شەڕ و ئاڵۆزی لە سوەیدا لەنێوان چەکدارانی درووزی و هێزە ئەمنییەکانی سووریا ڕوویدا و ماوەی هەفتەیەکی خایاند، دواجار ئاگربەست ڕاگەیێنرا و لایەنەکان گەیشتنە ڕێککەوتن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ماڵپەڕی ئاکسیۆس بەپشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەک کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت، ڕایگەیاند: "تۆم باراک، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، ڕۆژی پێنجشەممە سەرکردایەتیی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل و سووریادا دەکات".
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، "شوێنی کۆبوونەوەکە تا ئێستا ڕوون نییە." ئاکسیۆس ئاماژەی بەوەش داوە، پێشبینی دەکرێت تیشک بخرێتە سەر ڕێکخستنە ئەمنییەکان لە باشووری سووریا و زیادکردنی هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا".
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاکسیۆس، ئەم دیدارە یەکەم کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا دەبێت لە دوای سەرهەڵدانی ئاڵۆزییەکانی هەفتەی ڕابردوو لە شاری سوەیدای باشووری سووریا و دواتریش هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشقی پایتەخت.
باکگراوند: بەگوێرەی ئامارەکان، لە ماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەی کوژراوان گەیشتە 940 کەس کە زۆرینەیان هاووڵاتیی سڤیلن. ئەم ئامارە کوژراوانی پێکدادانەکان، لەسێدارەدانە مەیدانییەکان و بۆردوومانەکانی ئیسرائیلیش لەخۆدەگرێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سبەی پێنجشەممە پارەی مووچەی مانگی نۆ ڕەوانە دەکرێت
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سەعات حەوتی ئاڤا خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە ئەمریکا دەباتەوە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ڕۆژنامەنووسەكەی گەرمیان بەكەفالەتی دوو ملیۆن دینار ئازاد کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دادگاییکردنی فەزڵ شاکر بۆ مانگی شوبات دواخرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە لاهای باس لەو تاوانانە دەکرێت کە بەرامبەر بە کورد کراون
2 کاتژمێر لەمەوپێش

فیلمێکی کوردی بەشداریی فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی لە چین دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

زیاتر لە هەزار تۆن پاشماوە لە قەڵای هەولێر فڕێ دەدرێت
25 تشرینی دووەم

بەرنامەی خۆری ئاڤا دەستپێدەکاتەوە
25 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سەعات حەوتی ئاڤا خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە ئەمریکا دەباتەوە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ڕۆژنامەنووسەكەی گەرمیان بەكەفالەتی دوو ملیۆن دینار ئازاد کرا






