
چەکدارێکی حیزبوڵڵای عێراق لەکاتی بەرز کردنەوەی ئاڵاکەیان. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
بۆ پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق هۆشداری ده‌داته محه‌ممه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و دەڵێت " ئه‌مریكییەكان دوو مانگیان ماوه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق به‌جێبهێڵن، له‌دوای ئەو وادەیە، هه‌ڵوێستی جیاوازمان ده‌بێت".
وێنە گەورەکە: بەهۆی ئەوەی ئەمریکا بەردەوام چەکدار و گرووپە شیعەکانی عێراق تۆمەتبار دەکات بە هاوکاریکردنی ئێران، ئەو گرووپانە داوا دەکەن کە هێزەکانی ئەمریکا عێراق جێبهێڵن.
لێدوانی فەرمی: ئەبو عەلی عەسکەری، بەرپرسی سەربازی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق بڵاویکردەوە : هێزەکانی ئەمریکا ته‌نیا دوو مانگیان ماوه تاوەکو عێراق بە یەکجاری به‌جێبهێڵن، بەڵام تا ئێستا هه‌ستمان به هیچ گۆڕانكارییه‌ك له پێگه و ئامادەکاری بۆ کشانەوەی ئه‌و هێزانه نه‌كردووه ".
عەسکەری جەخت لەوە دەکاتەوە ده‌بێت حكومه‌ت پابه‌ند بێت به‌و خاڵانه‌ی كه سەبارەت بەکشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق لە سه‌ری ڕێككه‌وتین و پێویستە له ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و فڕۆكه‌خانه و بنکەی سەربازی عه‌ین ئه‌سه‌د دووریان بخاته‌وه و هه‌موو فڕۆكه‌كانیان له ئاسمانی عێراق بكێشێنێته‌وه، بەپێچەوانەوە بۆچوونێكی جیاوازمان ده‌بێت.
زانیاریی زیاتر: عەسکەری ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە حیزبوڵڵای عێراق لەهەندێک ورده‌كاریی بۆچوونەکانی لەگەڵ ڕه‌وتی سه‌در و سه‌رایا سه‌لام جیاوازە، بەڵام لە پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بۆچونی هاوبه‌شیان هه‌یه.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن
- بزنس
- 58 خولەک لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزدەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی ئێران ئەردۆغان پێشنیازی لووتکەیەکی سێقۆڵی بۆ ترەمپ دەکات




