
ئەندامانی شاندی ئۆکراینا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
سێیەم گەڕی دانوستانەکانی ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەبێ پێشکەوتنێکی بەرچاو کۆتاییهات و کێیڤ داوا دەکات، کۆبوونەوەی لووتکە لەنێوان هەر یەکە لەسەرۆکی ڕووسیا و ئۆکراینا ئەنجام بدرێت.
چیڕۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە سێیەمین گەڕی دانوستانی ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا لە تورکیا بەڕێوەچوو، کە ئامانج لێی ڕێککەوتن و کۆتاییهێنانە بەشەڕی زیاتر لە سێ ساڵ بەردەوام.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆستەم عومەرۆڤ، سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی ئۆکراینا ڕایگەیاند، پێشنیازیان بۆ ڕووسیا کرد کە لە کۆتایی مانگی ئاب کۆبوونەوەیەک لە نێوان ڤلادیمێر پووتین، سهرۆكی ڕووسیا و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سهرۆكی ئۆكراینا ئەنجام بدرێت، چونکە کاری لە پێشینەی ئێمە ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی هەمیشەییە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی ئۆکراینا ئاشکرای کرد زیاتر لە هەزار و 200 دیل و زیندانی لەگەڵ ڕووسیا ئاڵوگۆڕ دەکەن.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزیش، ئۆکراینا و ڕووسیا چیتر هیچ دانوستانێک لەبارەی گۆڕینەوەی دیلەکان ناکەن.
باکگراوند: 2025-05-16، یەکەم گەڕی دانوستانەکان بەڕێوەچوو، 2025-06-02 دووەم گەڕی دانووستانەکان و 2025-07-23 سێیەم گەڕی دانوستان لەنێوان هەردوو شاندی ڕووسی و ئۆکراینی بەڕێوەچوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات






