میدیای ئەمریکا: ئیدارەی ترەمپ بیر لە "گۆڕینی ستراتیژی خۆی" لە غەززە دەکاتەوە
- هەواڵ
- 27 تەممووز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ماڵپەری ئاکسیۆسی ئەمریکی دەڵێت، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بیر لە گۆڕینی ستراتیژی خۆی دەکاتەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی غەززە، بەڵام یەکلایی نەبووەتەوە کە ئایا یان چۆن ئەو ستراتیژە دەگۆڕن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاکسیۆس ئاشكرای دەکات، "دوای شەش مانگ بەسەر سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپدا، پێدەچێت ترەمپ لە کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە نزیک نەبووبێتەوە، بەجۆرێک دۆخی مرۆیی کەرتەکە خراپە و دانوستاندنەکان وەستاون، بۆیە ئەمە دەتوانێت ببێتە خاڵی وەرچەرخانێکی "ئەگەر"ـی لە سیاسەتی ئیدارەی ئەمریکا، هەندێک لە ئەندامانی ئیدارەی ئەمریکا دان بەوەدا دەنێن کە ئەو ستراتیژییانەی ئەمریکا بەکاریهێناوە کاریگەری نەبووە، بەڵام هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە کە چۆن دەیگۆڕن."
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک کە قسەیان بۆ ئاکسیۆس کردووە، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتویەتی، ئیدارەی ترەمپ پێویستە "بیر لە ستراتیژی غەززە بکاتەوە" و "بژاردەی نوێ بخاتە بەردەم سەرۆک ترەمپ و جددیتر بیربکەینەوە.''
کاریگەری و لێکەوتەکان: ماڵپەڕە ئەمریکییەکە ئاشکرای کردووە، ''لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ترەمپ ئازادییەکی نزیکەی تەواوی لە غەززە بە ناتانیاهۆ داوە، لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانەوە تا دانوستاندنەکانی ئازادکردنی بارمتەکان تا دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان. هەر لەم چوارچێوەیەدا، کاربەدەستانی کۆشکی سپی دەڵێن، ترەمپ بە کوشتنی خەڵکی مەدەنی فەلەستینی، تێکچووە و دەیەوێت کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت، بەڵام بە گوتەی بەرپرسانی ئیسرائیل لە چەند مانگی ڕابردوودا ترەمپ فشاری ڕاستەقینەی لەسەر نەتانیاهۆ نەکردووە بۆ کۆتاییهێنان بەو شەڕە''
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: هەمان سەرچاوە دەڵێت، لەگەڵ گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی، سێ جار لەگەڵ نەتانیاهۆ کۆبووەتەوە ''لە زۆربەی پەیوەندی و کۆبوونەوەکاندا ترەمپ بە ئەوی وتووە، ئەوەی پێویستە بیکەیت لە غەززە بیکە، لە هەندێک حاڵەتدا تەنانەت هانی داوە کە توندتر بێت بەرامبەر حەماس."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات






