
هاووڵاتییانی کەرتی غەززە لە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاریدان
ئاڤا نیوز
هەر یەکە لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و نێردەی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبارەی دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس گەشبیینی دەردەبڕن و دەڵێن: پێشکەوتن هەیە.
لێدوانە فەرمییەکان: مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی ڕایگەیاندووە، پێشکەوتنی بەرچاو لە دانووستانەکانی غەززەدا هەیە هاوکات وتیشی هیوادارین بگەینە ئاگربەستێک کە تیایدا نیوەی بارمتەکان ئازاد بکرێن، دواتر ئەوانی دیکە لە کۆتایی 60 ڕۆژەکەدا ئازاد بکرێن، تاکە چارەسەر بۆ غەززە ئازادکردنی بارمتەکانە و چەکدانانی حەماسە.
ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ هەمان سەرچاوە ڕاگەیاند، دانوستانەکانی کە لەگەڵ حەماس وەستابوون دەگەڕێتەوە بۆ ڕێڕەوی خۆیان.
لەلایەکی دیکەوە: تاهر نونو، فەرماندەی باڵای حەماس ڕایگەیاند، ''هیچ پێشنیازێک بۆ ئاگربەستی غەززەیان لەلایەنی بەرانبەر و لەلایەن نێوەندگیرەکانەوە پێنەگەیشتووە، ئێمە هەوڵی خۆمان بۆ ئاگربەست داوە''
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: دوای ئەوەی دۆخی مرۆیی کەرتی غەززە بەشێوەیەکی بەرچاو و تێکچوو و دانیشتووانی تووشی قەیرانی برسیێتی توندبوونەتەوە، بەهۆی فشارە نێودەوڵەتییەکانەوە ئیسرائیل ناچاربوو، ڕێگە بە تێپەڕبوونی هەندێک هاوکاری مرۆیی بدات و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە بەشێکی ناوچەکە ڕابگرێت.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گهنجێكی ڕۆژههڵات له ڕێگهی سهركێشییهوه بژێوی ژیانی دابین دهكات
5 خولەک لەمەوپێش
لەماوەی 15 ساڵدا 40 قوتابی گوندێکی ئاکرێ بوون بە پزیشک و ئەندازیار
1 کاتژمێر لەمەوپێش
به ناوى ههلی كارهوه فێڵ له هاووڵاتییان دهكرێت و پارهیان لێوهردهگیرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییەکی ئاکرێ گوندەکەی کردووە بە دارستان؛ 55 ساڵە خەریکی نەمام چاندنە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک سوودەکانی سەوزە و میوە ڕەنگ مۆرەکان بۆ تەندروستی مرۆڤ ئاشکرا دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی 15 ساڵدا 40 قوتابی گوندێکی ئاکرێ بوون بە پزیشک و ئەندازیار