تەندروستیی هەولێر: ساڵانە نزیکەی 200 توشبووی نوێی ڤایرۆسی جگەر تۆمار دەکرێن
- ببینە و ببیستە
- 27 تەممووز

ساتی خوێنبەخشین
ئاڤا نیوز
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، ساڵانە نزیکەی 200 توشبووی نوێی ڤایرۆسی جگەر لە سنووری پارێزگای هەولێر تۆمار دەکرێن، ژمارەیەک لەو توشبووانە کەسانی بیانین.
وێنە گەورەکە: ڕێککەوتی 28/7ـی هەموو ساڵێک ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی جگەرە، ساڵانە لەم ڕۆژەدا چەندین چالاکی بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و خۆپارێزی لە نەخۆشییەکە بڵاو دەکرێنەوە، لە هەرێمی کوردستانیش لەپاڵ پلانی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکە، لەو ڕۆژەدا هەڵمەتی هۆشیاری ئەنجام دەدرێن.
لێدوانی فەرمی: د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر بە ئاڤا میدیای گوت: ساڵانە نزیکەی 300 هەزار پشکینینی ڤایرۆسی جگەر دەکرێن و هەموو ساڵێک نزیکەی 200 توشبووی نوێ تۆمار دەکرێن.
- بەشێک لە توشبووان کەسانی بیانین و زۆربەیان دەگەڕێنرێنەوە وڵاتەکانی خۆیان، ئەوانەشی خەڵکی هەرێمی کوردستانن لە ڕێگەی بەشی پاراستنی تەندروستی بەدواداچوون و چارەسەرییان بۆ دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: لە چەند دۆخێکی تایبەتدا دەبێت پشکنینی ڤایرۆسی جگەر ئەنجام بدرێت:
- هەموو ئەو بیانیانەی داوای نشینگە دەکەن.
- بۆ هەموو ئەو کەسانەی نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت.
- هەموو حاڵەتێکی خوێن بەخشین.
- هەموو ئەو کەسانەی خوێن وەردەگرن.
ئەمەش بزانە: ڤایرۆسی جگەر یەکێکە لە نەخۆشییە گوازراوەکان، پێنج جۆری سەرەکی هەیە و هەموویان کار لە جگەری مرۆڤ دەکەن، جۆری B و C مەترسیدارترین جۆرن و هۆکاری سەرەکیی شێرپەنجەی جگەرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
ململانێی ژمارەکان؛ کێ دەبێتە سەرۆککۆماری عێراق؟
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی پارتی: ئەمڕۆ سەرۆککۆمار هەڵنابژێردرێت
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پشتیوانی لە ڕێککەوتنی دیمەشق و هەسەدە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- ببینە و ببیستە
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆمی ناور لە شارباژێڕ؛ گۆمێک بە ئاوی باراناو دروستبووە
- فیچەر
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیکەری گوێز و کاڵەک لە تەوێڵە و سەیدسادق
- ببینە و ببیستە
- 31 کانوونی دووەم
بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
- ببینە و ببیستە
- 29 کانوونی دووەم
سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن






